riklam

داوای هاوكاری له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرێت بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی شه‌نگال

kurdistani 05:05 PM - 2014-09-24
سوپاسی رۆڵی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرا له‌ هه‌رێمی كوردستان

سوپاسی رۆڵی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرا له‌ هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ 24-9-2014 كاروان جه‌مال جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ پێشوازیكرد له‌ ماپیو جودستن به‌رپرسی پرۆگرامه‌كانی سه‌روه‌ری یاسا له‌ نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عیراق.

له‌ دیدارێكدا وه‌فدی میوان باسی له‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ بۆ ئاماده‌كاری و به‌دواداچوونی پرۆژه‌كانیان له‌ بواره‌كانی سه‌روه‌ری یاساو هاوكات ئاماده‌كاری بۆ هاتنی ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زا بۆ ئه‌نجامدانی خولی تایبه‌ت به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ بواری سه‌روه‌ری یاسا.

له‌ به‌رامبه‌ردا، جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ به‌خێرهاتنی وه‌فدی ناوبراوی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستخۆشی لێكردن له‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌كانی سه‌روه‌ری یاسا، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكارییه‌ك به‌ مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ كاروباره‌كانی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاو سوپاسی رۆڵی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ كارو هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرا بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری و كه‌مایه‌تییه‌ ئایینه‌كان ئه‌نجامدراوه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواكرا كه‌ نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌م بواره‌دا هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات له‌ كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ ئه‌و تیمه‌ی كه‌ راسپێردراون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كان به‌و ئامانجه‌ی كه‌ بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌چاوبكرێت.

PUKmedia  تایبه‌ت

115172492014_DFR_1960-1400.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket