ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تازه چۆن ده‌بێت ؟
kurdistani 10:13 AM - 2014-09-21نه‌وزادی موهه‌ندیس
ئاشكرایه له‌دوای كۆتایهاتنی جه‌نگی گه‌رمی جیهانی دووه‌مه‌وه له‌ساڵی 1945وه دونیا دابه‌شبوه سه‌ر دوو بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای سه‌ركه‌وتوو له جه‌نگه‌كه‌دا ، به‌ڕه‌سمی و به‌ناو كۆتایی به جه‌نگێكی خوێناوی هات كه به ملیۆنان كه‌سی بێگوناهی تێداچوو وه بوه‌هۆی كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی مرۆڤایه‌تی كه تائێستاش له هه‌ندێ جێگه‌ی جیهاندا به‌ده‌ست ئاسه‌واره‌كانیه‌وه ده‌ناڵێنن به‌تایبه‌تی ئه‌و جێگایانه‌ی كه به‌ر بۆمبی ئه‌تۆمی كه‌وتوون. به‌ڵام له ڕاستیدا جه‌نگه‌كه له شێوازی گه‌رم و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆدا گۆڕدرا به شێوازی ململانێیه‌كی نهێنی سارد كه به‌ڕواڵه‌ت ته‌قه‌مه‌نی و هێرشی سه‌ربازی مه‌یدانی تیادا ڕووینه‌ئه‌دا، به‌ڵام زۆرجاران خوێناویتر بوو به‌هۆی ڕوودانی كوده‌تای سه‌ربازی له‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌وتوبونه نێوان ململانێكانی بلۆكی سۆسیالیستی و بلۆكی سه‌رمایه‌داریدا.جه‌نگه‌كه هه‌ر جه‌نگێكی سه‌ربازی نه‌بوو به‌ڵكو هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و كه‌لتوریشی گرتبۆوه، ئیدی پاراستنی سیسمه‌ته دیكتاتۆریه‌كان و سه‌روه‌ری و سیاده‌ی وڵاتان و پیرۆزی سنوره ده‌ستكرده‌كان تائه‌وپه‌ڕی پارێزگاریان لێده‌كراو هیچ مانایه‌ك بۆ دیموكراسیه‌ت و مافی گه‌لان و چاره‌نوسیان نه‌مابۆوه و هه‌موویان كرابونه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌كان.
به‌م شێوه‌یه هه‌ردوولا پارێزگاریان له كۆمه‌ڵه سه‌ركرده و سیسته‌مێكی سیاسی له‌وڵاتانی خولگه‌ی خۆیان ده‌كرد و به‌م شێوه‌یه تاكۆتایی ساڵه‌كانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م جیهان ده‌قی گرتبوو به دووجه‌مسه‌ریه‌وه و گه‌لێك سه‌ركرده‌ی تاكڕه‌و و ده‌ستسوور به خوێنی میله‌ته‌كانیان درێژه‌یان به حوكمی تاكڕه‌وانه و بنه‌ماڵانه‌ی خۆیان ده‌دا، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاكانه‌وه جۆرێ گۆڕانكاری به‌سه‌ر بیروبۆچون و پلانی گه‌وره زلهێزه‌كاندا هات ،به‌وه‌ی كه چیدی پێویست ناكات ئه‌م بارودۆخه‌ی دونیا هه‌روا به‌رده‌وام بێت دوای دڵنیابوون و یه‌كلابونه‌وه‌ی وڵاتانی دونیا به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌دا، بۆیه بۆ خۆگونجاندن و هێنانه ئارای پڕۆسه‌یه‌كی گۆڕانكاری له‌دونیادا وه‌ك هه‌نگاوێكی پڕكێشیش له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه بۆ به‌لایه‌كدا خستنی ململانێكان ده‌ستیانكرده گۆڕانكاری له‌هه‌ندێ سیسته‌م و حوكمڕانانی دۆستی خۆیان، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1979وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بیردۆزه‌ی فه‌وزای دروستكه‌ر داڕێژرا بۆ گۆڕانكاری له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی ده‌موچاوی حوكمڕانان و سیسته‌می حوكمی ئه‌و ناوچه‌یه و دووباره دروستكردنه‌وه‌ی سیسته‌می ناوچه‌كه به‌شێوازێكی نوێ كه ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێی لێوه به‌رهه‌م بێت.
سه‌ره‌تاش به گۆڕینی حوكمی 36 ساڵه‌ی محمد ڕه‌زا شای ئێران ده‌ستیان پێكردو دواتر هه‌ڵایسانی جه‌نگی 8 ساڵه‌ی نێوان عێراق-ئێران به‌شێك بوو له‌و پلانه و هه‌روه‌ها توندكردنی هێرش و گه‌مارۆ بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان و هه‌ندێ گۆڕانكاری له‌ده‌موچاوه‌كانی حوكمڕانانی تونس و قه‌ته‌ر و به‌حره‌ین و ئوردن و...هتد.ده‌چونه چوارچێوه‌ی ئه‌م پلانه‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌ناوخۆی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاراندا و به‌گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن میخائیل گۆرباتشۆفه‌وه بیرۆكه‌ی (( بیرۆسترۆیكا و گلاسنۆست)) هاته كایه‌وه كه مه‌به‌ست لێی ئاشكراكردن و ده‌رخستنی ڕاستیه‌كان بوو بۆ گه‌لانی سۆڤیه‌ت و هه‌موو دونیاش، و هه‌نگاو نانبوو به‌ره‌و كرانه‌وه و سیسته‌می سیاسی به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت و توڕهه‌ڵدانی سیسته‌می شیوعیه‌ت و بیرڕای دیكاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا و كۆتایهاتن به قۆناغێكی ترسناك و مه‌ترسیدار له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1991وه دوای داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه و وه‌ده‌رنانی به‌گه‌له‌كۆمه‌كی جیهانی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا و ڕزگاركردنی كوێت،و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیتی جاران و سه‌ربه‌خۆبوونی كۆماره‌كانی و هه‌ڵكردنی باهۆزی دیموكراسی كه زۆریك له سه‌ركرده و سیسته‌مه دیكتاتۆریه شیوعیه‌كانی ڕووخاند له ئه‌وروپاو هه‌موو دونیاشدا و ڕووخاندنی دیواری به‌ڕلین .
نه‌زمێكی نوێی جیهانی هاته ئاراوه كه خۆی ده‌بینیه‌وه له تاك جه‌مسه‌ریدا به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، كه تائێستاش و بۆ ماوه‌ی 23 ساڵه به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌لێك دیارده‌ی نوێی هێنایه ئاراوه كه سه‌رتاسه‌ری ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا گۆڕی هه‌ر له دیارده‌ی به‌جیهانیبوون و نه‌مانی پیرۆزی سنوره‌كان و سیاده‌ی وڵاتان و شۆڕشی په‌یوه‌ندی و داهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا زانستیه‌كان كه دونیایان سه‌رقاڵ و خه‌ریك كردوه به‌خۆیانه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری جیهان به‌گشتی و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌تایبه‌تی هاتنه ئاراوه.
له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردوه‌وه و له ئه‌نجامی ڕزگاركردنی ئه‌فغانستان له ده‌ست شۆره‌وی و پیاوه‌كانی و گرتنه ده‌ستی ئیسلامه تونده‌ڕه‌وه‌كانه‌وه ئیدی ئه‌و وڵاته بوه لانكه‌ی له‌دایكبونی ئیسلامی توندڕه‌و كه سه‌ره‌تا به‌ده‌ستی ڕۆژئاوا دروستبون و كۆمه‌ككران، و كار گه‌یشته‌وه ئه‌وه‌ی له ساڵی 2001دا كاره‌ساتێكی خوێناوی له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌مریكادا وه‌ك یه‌كه‌م كاری تیرۆریستی له‌سه‌ر ئاستی دونیا به‌رپا بكه‌ن و به‌مه‌ش دونیا بوه دووبه‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك به‌ره‌یه‌كی دژ به تیرۆر وتیرۆریستان و به‌ره‌یه‌كی تیرۆریستان .
ئه‌نجامیش ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی جیهانی توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن و سیستمی تاڵیبانی ئه‌فغانستان بڕوخێنن و به‌دواشیدا له‌ساڵی 2003شدا ڕۆژێمی به‌عسی ێدامیش له‌ناوبه‌رن و ئیدی پڕۆسه‌ی گۆڕانكاریه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بوون تا له ساڵی 2011 و له ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكاریه به‌رده‌وامانه‌دا له‌م ناوچه‌یه‌دا شۆڕشی گه‌لانی عه‌ره‌بی كه به به‌هاری عه‌ره‌بی ناسرا سه‌ریهه‌ڵداو گه‌لێك گۆڕانكاری له سیسته‌می حوكم و سه‌ركرده نه‌مره‌كان و درێژخایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بدا ڕوویدا هه‌ر له تونس و لیبیا و میسر و یه‌مه‌ن و سوریاوه و سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی گۆڕانكاری ته‌نانه‌ت له وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیش و جێگه‌ی تریشدا سه‌ریان هه‌ڵداوه.به‌مه‌ش دونیا و ناوچه‌كه‌ش هه‌نگاو و قۆناغێكی تر ده‌چێته پێش بۆ چه‌سپاندن و نه‌خشاندنی سه‌ر له‌نوێی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له ئێستاشدا دیارده‌ی تیرۆر و تیرۆریستان بۆته سه‌رقاڵكه‌ری پله یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی دونیا‌و هه‌موانی به‌خۆیه‌وه خه‌ریككردوه‌و بوشه‌ته مه‌ترسیه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌موان ، چونكه نه‌خشه و پلانی ئه‌وان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی خه‌لافه‌تی ئیسلامیه له‌هه‌موو دونیادا بێجیاوازی به ئه‌وروپاو ئه‌مریكاشه‌وه سه‌ره‌ڕای سنوری خه‌لافه‌تی ئیسلامی كۆن.كه هه‌مان ناوچه‌ی جوگرافیایی بیردۆزه‌ی فه‌وزای دروستكه‌ری ئه‌مریكاو ڕۆژئاوا ده‌گرێته‌وه به زیادیشه‌وه. بۆیه گه‌وره‌بوون و به‌هێزبون و ده‌ستڕۆیشتوویی داعش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و نه‌خشه و پلانه‌ی ئه‌مریكا بۆ وه‌دیهێنانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ كه مه‌به‌ست درێژه‌دانه به بوون و به‌رده‌وامی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ڕۆژئاوا له‌ناوچه‌كه‌دا.
بۆیه پێده‌چێت له ئه‌نجامی ئه‌م ململانێ توندوتیژه‌ی تیرۆریستان و به‌ره‌كه‌ی دژیان جارێكی دیش دونیا دابه‌شبونێكی دی به‌خۆیه‌وه ببینێت كه واپێویست ده‌كات ئه‌مریكاو ڕۆژئاوا به‌دوای به‌دیلی نوێ‌دا بگه‌ڕێن بۆ هاوپه‌یمانیكردن له‌گه‌ڵیاندا جیاواز له‌م هاوپه‌یمانه كلاسیكیانه‌ی كه به‌ده‌یان ساڵه پارێزگاریان لێده‌كه‌ن، هه‌ر به‌مه‌ش ده‌توانرێت ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ بێته كایه‌وه.
ئه‌مریكا پێویستی به‌گۆڕانی ڕژێمه‌كانی ئێران هه‌یه وه‌ك سه‌رچاوه و پشتیوانیه‌كی گه‌وره و خاوه‌ن هێز و نفوزی شیعی له‌ناوچه‌كه‌دا و هه‌ڵته‌كاندنی ئه‌و وڵاته و دابه‌شبونێتی.
دواتر پێویستی به گۆڕینی سیسته‌می حوكمی بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودیش هه‌یه له جزیره‌ی عه‌ره‌بیدا كه زیاد له 100 ساڵه حوكمڕان و ده‌مڕاست و پشتیوانی مادی و مرۆیی هه‌موو بزوتنه‌وه توندڕه‌وه سه‌له‌فیه جیهادیه سونه مه‌زهه‌به‌كانه له‌ناوچه‌كه و جیهانیشدا، به‌ڵام ئیدی كاتی ئه‌وه هاتوه‌كه گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا بهێنرێت و ئه‌و وڵاته‌ش بچوكبكرێته‌وه و تواناكانی دابه‌شبكرێته سه‌ر چه‌ند ولایه‌تێكی بچوك.
دواتر وڵاتێكی گه‌وره و به‌ناو ده‌مڕاستی ئیسلامی و میراتگری خه‌لافه‌تی عوسمانی وه‌ك توركیاش پێویستی به‌گۆڕانكاری گه‌وره‌تر هه‌یه و ده‌بێت ئه‌و وڵاته‌ش هێز و بڕست و مه‌ترسیه‌كانی لێببڕێت و بچوك و دابه‌ش بكرێت.
بۆخۆی سنوری جوگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و توركیا و ئێران و پاكستان و ئه‌فغانستان ده‌گرێته‌وه ، خۆشبه‌ختانه گۆڕانكاریه‌كان هه‌مووانی كه‌م تازۆر گرتۆته‌وه و ناوچه‌كه‌ی خستۆته سه‌ر سكه‌ی گۆڕانكاری و هوشیاری هاوڵاتیان وكرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان و تێكه‌ڵاوبونی شارستانێتیه‌كان.
ئه‌وه ماوه كه ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا له‌جێگه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانه كلاسیكیانه‌دا كێ و چ لایه‌ن و سیسته‌می حوكمێكی تر بكاته هاوپه‌یمان و پشتیوانیان لێبكات و پشتیان پێببه‌ستێت بۆ قۆناغی داهاتوو؟ كه بتوانن به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا بپارێزن؟
به‌ڕای به‌نده له‌م هه‌موو ئاڵوگۆڕی جوگرافیا‌و سنورانه‌دا ده‌بێت كورد كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی دێرینی ناوچه‌كه‌یه‌و له ئێستادا زیاد له 40 ملیۆن كه‌س ده‌بێت و خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خۆی نیه و له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی 100 ساڵه زیاتره خاك وگه‌له‌كه‌ی دابه‌شكراوه به‌سه‌ر فارس و تورك و عه‌ره‌بدا و له ئێستاشدا له‌هه‌مووان زیاتر تێده‌كۆشێت له‌به‌ره‌ی دژ به تیرۆر وتیرۆریستاندا و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازادیخواز و زیندوه و كارده‌كات بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه و دونیاش و گه‌لێك قوربانی گه‌وره‌شی له‌و پێناوه‌دا به‌خشیوه و له‌ڕووی ئابوریشه‌وه خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی نه‌وت و غازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده وه‌ك دوو سه‌رچاوه‌ی گرنگی وزه‌ی دونیا‌و ده‌توانێت كاریگه‌ری ئیجابی هه‌بێت له ئاینده و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ڕۆژئاوا و ئه‌مریكادا، هه‌ربۆیه بۆچونه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ‌دا پێشبینی ده‌كرێت له‌و گۆڕانكاریانه‌دا پێگه و قورسایی گه‌وره‌ی به‌ربكه‌وێت.چونكه كورد له وڵاتانی توركیا و ئێران و عێراق و سوریادا سه‌ره ڕمی گۆڕانكاریه‌كانن و هۆكارێكی گه‌وره‌بوون بۆ داڕوخانی ڕژێمه‌كانیان و گۆڕانكاریه‌كان.و هه‌ربۆیه هیچ گۆڕانكاری وپێكهێنانێكی سیاسی و ئابوری و جوگرافیای نوێ له‌م ناوچه‌یه‌دا سه‌رناگرێت به‌بێ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و هاوبه‌شیكردنی كورد له هاوكێشه سیاسیه‌كانی داهاتوودا.
به‌هه‌مان شێوه له ئێران و توركیا‌و سعودیه‌دا وه‌ك سێ وڵاتی گه‌وره و كاریگه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه ، ده‌بێت ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا به‌دوا ئه‌و هێز و لایه‌ن و پێكهاته نه‌ته‌واییانه‌دا بگه‌ڕێت كه دیموكراسیخواز و لیبڕاڵن و ده‌توانن ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ببین له‌و گۆڕانكاریانه‌داو به‌مه‌ش ده‌توانرێت هاپه‌یمانی نوێ وه‌ده‌ستبخه‌ن.
پێده‌چێت ئه‌م پڕۆسه‌ی گۆڕانكاریانه و پێكهێنانه‌وه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێیه ده‌یه ساڵێكی تریش به‌رده‌وام ببێت تا گۆڕانكاریه‌كان ده‌خه‌مڵێن و هێزه تازه دروستبوه‌كانیش جێگه و پێگه‌ی خۆیان ده‌گرن و ناوچه‌كه‌ش ده‌ق به نه‌زمێكی نوێوه ده‌گرێت.گه‌ر بتوانرێت سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌ر هێزی تیرۆریستان‌دا تۆمار بكرێت.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18