riklam

به‌وێنه‌.. له‌سلێمانی ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند مه‌رزیه‌ كرایه‌وه‌

kurdistani 09:24 PM - 2014-09-19
ناوی ته‌واوی مه‌رزیه‌ شه‌هاب عه‌بدوڵڵایه‌

ناوی ته‌واوی مه‌رزیه‌ شه‌هاب عه‌بدوڵڵایه‌

ئه‌مڕۆ 19-9-2014 له‌سه‌كۆی ئازادی پاركی ئازادی شاری سلێمانی یادی نۆ ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندو خه‌بات گێڕ مه‌رزییه‌ فه‌ریقی كرایه‌وه‌.

مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌سوكارو خزمانی كۆچكردوو و هونه‌رمه‌ندان و هاووڵاتیانی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

مه‌رزییه‌ فه‌ریقی، ناوی ته‌واوی مه‌رزیه‌ شه‌هاب عه‌بدوڵڵا- یه‌و له‌ساڵی 1958 له‌مه‌ریوانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، له‌دایك بووه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌و ژنه‌ كوردانه‌ی كه‌شان به‌شانی برا پێشمه‌رگه‌كان له‌شاخ له‌دژی حكومه‌تی به‌عسی پێشووی عیراق جه‌نگاوه‌و چه‌ندین گۆرانی بۆ قه‌رمانێتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وتووه‌و له‌ 19-9-2005 له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچی دوایی كرد.

فۆتۆ.. ئه‌ژین قادر


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket