نه‌به‌ردییه‌كانی شه‌هیدێك
kurdistani 07:40 PM - 2014-09-19شه‌هید ئه‌شره‌ف غفار
ئا/ هاوكار محه‌مه‌د
له‌ماوه‌ی 3مانگی جه‌نگی دژه تیرۆردا، موقه‌ده‌م ئه‌شره‌ف غفار ئێناخی به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه بوو، پێشتر به‌شداری له‌چه‌ندین نه‌به‌ردی گه‌وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا كردبوو، ناوێكی دیاری شه‌ڕی دوو ساڵه جندلئیسلام بوو، ئه‌فسه‌رێكی خوێنده‌وار و كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه‌ی بوو، 5 رۆژ به‌ر له‌شه‌هیدبوونی پابه‌ندبوونی خۆی بۆ خه‌بات و قوربانیدان دوپاتدهكاتهوهو ده‌ڵێت( ئه‌وه‌ی له‌توانامدابێت بۆ كورد كردومه، سێ جار برینداربووم و چه‌ندجارێكیش له‌مه‌رگ گه‌ڕاومه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه شههیدببم، له‌شه‌ڕی داعشدا ئاماده‌م مه‌رگیشم دابنێم.
به‌خوێن سنوری پاراست
ئه‌شره‌ف غفار ساڵی 1971 له‌خێزانێكی نیشتمان په‌روه‌ر له‌هه‌ڵه‌بجه له‌دایكبووه، پێش راپه‌ڕینی 1991 په‌یوه‌ندی بهرێكخستنه نهێنییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كردووه و ساڵی 1992 بۆته پێشمه‌رگه له‌به‌تالیۆنی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ساڵی 1998خولی ئه‌فسه‌رانی قه‌ڵاچۆلانی به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واوكردووه‌و بۆته ئه‌فسه‌ر له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌شداری له‌سه‌رجه‌م نه‌به‌ردییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور كردووه، ساڵی 2001 له‌گه‌ڵ هه‌ڵتۆقینی تاقمی تیرۆریستی جندلئیسلام، ئه‌شره‌ف یه‌كێك بووه له‌و پێشمه‌رگه ئازایانه‌ی له‌هه‌موو هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا به‌شداری كردووه، دواینجار لهكێوماڵكردنی تیرۆریستان‌دا له‌هه‌ورامان رۆڵێكی جوامێرانه‌ی بینیوه، دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق په‌یوه‌ندی به‌هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور-ه‌وه ده‌كات و درێژه به‌خه‌باتی پاراستنی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، له‌نه‌به‌ردییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا سێ جار به‌سه‌ختی برینداربووه، دواینجار له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی 4 ی ئه‌یلول له‌كاتی تێكشكاندنی هێرشێكی تیرۆریستان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی یه‌نگیجه له‌گه‌ڵ چوار هاوڕێی دیكه‌یدا گیانی خۆیان كرده قوربانی و گه‌یشته كاروانی پرسه‌روه‌ری نه‌مران.
خوێنم بۆ كورد ده‌به‌خشم!
هاوڕێكانی ئه‌شره‌ف به‌بیستنی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی، خه‌م روخساریان داده‌گرێت، دڵشاد محه‌مه‌د هاوڕێی شه‌هید وتی: ئه‌شره‌ف كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو، له‌شه‌ڕو نهبهردیهكاندا چاونه‌ترس بوو، هه‌مووكات له‌پێشه‌وه‌ی هاوڕێكانیدا هه‌نگاوی ده‌نا، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش بوو له‌زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كاندا برینداردهبوو، یان به زه‌حمه‌ت له‌مه‌رگ ده‌گه‌ڕایه‌وه، له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی ناو هۆزی ئێناخی بوو، خۆشه‌ویستی ناو خه‌ڵك بوو، ئه‌گه‌ر كه‌سێك دیمه‌نه‌كانی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی شه‌هید ئه‌شره‌فی دیبێت تێده‌گات خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌راستی خه‌مناك بوون، كاتێك شه‌ڕی داعش له‌دوای داگیركردنی موسڵ په‌ره‌ی سه‌ند چه‌ندجارێك له‌گه‌ڵ شه‌هید ئه‌شره‌ف قسه‌م كرد، جارێك پێم وت بۆچی له‌هه‌ندێك ناوچه داعش په‌لاماری كورد نادات، به‌ڵام له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه شه‌ڕێكی گه‌رم هه‌یه، ئه‌شره‌ف وتی: من شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م یه‌كێتیم ، یه‌كێتـی دوژمنی زۆری هه‌یه، هه‌موو دوژمنه‌كانیش داگیركه‌رانی كوردن، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی شانازییه، چونكه دوژمنه‌كانیش تێگه‌یشتوون كه‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مپه‌ری گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م حه‌زی پاوانخوازی و داگیركه‌رانه‌ی دوژمنانانی گه‌له‌كه‌ماندا، شه‌هید ئه‌شره‌ف كه‌متر خۆی له‌قه‌ره‌ی باسه سیاسییه‌كان ده‌دا، تائه‌و ئاسته‌ی له‌قسه‌كانیدا وتی: من پێشمه‌رگه‌م، بڕیار له‌سه‌روی خۆمه‌وه وه‌رده‌گرم، زۆرجار برینداربووم، هه‌ندێكجاریش له‌شه‌ڕه‌كاندا ئومێدم به‌ده‌ربازبوون نه‌بووه، ئێستاش كورد‌و یه‌كێتی ته‌نیا خوێنێكیان لای منه، من ئه‌و خوێنه‌ش ده‌ده‌م، ئیتر من هه‌رئه‌وه‌م پێده‌كرێت.
خۆبه‌خشه‌كان زیادبوون
ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌شره‌ف، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س خه‌م بۆ ئه‌م كۆسته بخۆن، مولازم له‌تیف هاوڕێ شه‌هید وتی: دوای شه‌هیدبوونی مامه ره‌شه و ئه‌شره‌ف ئیتر ژیان بۆ ئێمه هیچ مانایه‌كی نییه، ئێمه و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له‌ماوه‌ی 13رۆژدا دوو پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانمان له‌ده‌ستچوو، ئه‌شره‌ف پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ربوو، ئازا‌و چاونه‌ترس بوو، شاره‌زای ناوچه‌كه‌ش بوو، هه‌ركات شه‌ڕو ململانێ له‌ناوچه‌كه رویدابێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سودی زۆری له‌توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌شره‌ف بینیوه، مولازم له‌تیف زیادتر وتی: پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغی شه‌هیدبوونی ئه‌شره‌ف هه‌روا ئاسان نییه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ئه‌شره‌ف ژماره‌ی خۆبه‌خشه‌كانی زیادكرد‌و چه‌ندین كه‌س به‌خۆبه‌خش په‌یوه‌ندیان به به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه كردووه.
دواین وێنه!
شه‌هید ئه‌شره‌ف غفار خێزانداره‌و سێ منداڵی چاوگه‌شی بۆ كورد و كوردستان به‌جێهێشتووه، كوڕه‌كه‌ی كه‌ته‌مه‌نی ته‌نیا 7 ساڵانه‌و له‌مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی باوكی‌دا جگه له‌گریان نه‌یتوانی هیچی تر بڵێت، نه‌جمه‌دین ئه‌حمه‌د نزیك له‌شه‌هید ئه‌شره‌ف وتی: په‌یوه‌ندی ئه‌شره‌ف و منداڵه‌كانی هاوڕێیانهبوو، كاتێكیش ئه‌شره‌ف ده‌چووه به‌ره‌كانی جه‌نگ رۆژانه هه‌واڵی منداڵه تازه بووهكوی ده‌پرسی، چونكه زۆری خۆشده‌ویست و هه‌موو رۆژێك وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌گرت و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ی نمایش ده‌كرد، هه‌موو ئاواتی گه‌وره‌بوون و له‌سه‌ر پێ وه‌ستانی دواین منداڵی بوو، به‌داخه‌وه، داعش و چه‌په‌ڵه‌كان كۆستێكی ئێجگار گه‌وره‌یان بۆ ئێمه‌ومانان و كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌جێهێشت.
تۆڵه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌ڤاڵ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شداری له‌پرسه‌ی شه‌هید ئه‌شره‌فدا كرد‌و هه‌ر لهپرسهكهیدا به‌ڵێنی له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعشی راگهیاندو وتی: شانازی به‌خه‌بات و خوێنی شههیدهكانمانهو ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وانه شه‌هیدی پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموس و خاكی كوردستانن، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆتایی به‌تارمایی ترس وتۆقاندن و تیرۆری تیرۆریستانی داعش ده‌هێنین و تۆڵه‌ی ئه‌شره‌ف و سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانیان لێده‌كه‌ینه‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24