riklam

دڵشاد تۆفیق گۆرانی بۆ كه‌ركوك ده‌ڵێت

kurdistani 06:40 PM - 2014-09-19
ویستم به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش به‌ كه‌ركوك بكه‌م

ویستم به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش به‌ كه‌ركوك بكه‌م

له‌ئێستادا هونه‌رمه‌ند دڵشاد تۆفیق سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی گۆرانیه‌كه‌ بۆ كه‌ركوك و ئه‌و كاره‌شی له‌لایه‌ن ستافێكی هونه‌ری شاره‌زاوه‌ بۆ ئه‌نجام ده‌درێت .

له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia دڵشاد تۆفیق زانیاری زیاتریداو وتی: وه‌ك خۆشه‌ویستم بۆ شاره‌ جوانه‌كه‌ی كه‌ركوك و ده‌ربڕینی وه‌فام بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی و له‌پێناو خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی بۆ كه‌ركوك گیانی خۆیان كرده‌ قوربانی و به‌ خوێنی گه‌شیان پارێزگاریان له‌و شاره‌ كرد، ویستم به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش به‌ كه‌ركوك بكه‌م .

وتیشی: ئه‌م گۆرانیه‌م هۆنراوه‌ی (ئــاوات ئالانـــی ) ه‌ و ئاوازی رێبوار گه‌لاڵی و له‌لایه‌ن رێناس و فه‌رمه‌ند خه‌یلانی كاری میوزیكی بۆ كراوه‌ و تاریق خانه‌قینی تۆماركردنی ده‌نگی بۆ كردوه‌و له‌لایه‌ن وێنه‌گران سه‌نعان هه‌ولێری و وه‌لید خۆشناو كاری ڤیدیۆ كلیپێكه‌یان به‌ئه‌نجام گه‌یاندوه‌و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و به‌رهه‌م بڵاوده‌بێته‌وه‌ و ده‌كه‌ێته‌ به‌ر دیده‌ی بینه‌ران و هیوادارم به‌دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت و ببێته‌ جێگای ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی كه‌ركوكی خۆشه‌ویست.

PUKmedia ئاری مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket