riklam

جه‌له‌ولا.. قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داعش كوژرا

kurdistani 06:28 PM - 2014-09-19
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 19-9-2014 له‌نزیك گه‌ڕه‌كی حه‌ی زووبات له‌ ده‌روازه‌ی جه‌له‌ولا، كه‌ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه‌ قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داعش له‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كان پێشمه‌رگه‌وه‌ كوژرا.

ته‌ها تیماری فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 5 ی به‌رگری فریاكه‌وتنی گه‌رمیان كه‌سه‌رپه‌رشتی قۆڵی سه‌رپرده‌كه‌ی جه‌له‌ولا ده‌كات به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆرسته‌ی داعش ویستی هه‌ل له‌پێشمه‌رگه‌ وه‌ربگرێت و زیان به‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر دارێك له‌و ناوچه‌ خۆی شاردبۆوه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیان بیدۆزنه‌وه‌و بیكوژن.
 
وتیشی: له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه‌ چواره‌م قه‌ناس به‌ده‌ستی داعشه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ناو جه‌له‌ولادا ده‌كوژرێن.

ته‌ها تیماری له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی گه‌ڕه‌كی حه‌ی زووبات له‌ ده‌روازه‌ی جه‌له‌ولا وتی: زیاتر له‌ 10 رۆژه‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌، به‌ڵام ماوه‌ی سێ رۆژه‌ پاكسازی ده‌كه‌ین و له‌ئێستادا هیچ بۆمب و مینێكی چێنراوی تێدانه‌ماوه‌و به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ پاككراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket