یه‌كێتی گه‌مارۆی گه‌مارۆ ده‌دات
kurdistani 03:53 PM - 2014-09-19ستران عه‌بدوڵلا
ستران عه‌بدوڵلا
یه‌كێتی زیاتر له حزبێكه، یه‌كێتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی گه‌وره‌یه كه ئه‌سه‌ری خۆی له هه‌موو مه‌یدانێكی ژیانی كورده‌واریدا به جێهێشتووه. ئه‌م جێپه‌نجه‌یه نه‌رم و نیانه چونكه هی بزووتنه‌وه‌یه‌كی زیندووه و هی حزبێكی شمولی نییه، ئه‌سه‌ری گشتی له هه‌موو ئه‌م بوارانه‌دا، چونكه نه‌رم و نیانه و خۆڕسكه و ئاوێته‌ی ئاره‌زوو و قبوڵێكی گشتییه، نه هی ئه‌وه‌یه به كه‌س لاببردرێ و ریشه‌كێش بكرێ و نه‌هی ئه‌وه‌شه له بیر ببرێت و فه‌رامۆش بكرێت.
داخی ئه‌وانه‌ی قینیان له یه‌كێتییه و ته‌پكه و داوی جۆراوجۆری بۆ ده‌نێنه‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌م جێپه‌نجانه‌ی یه‌كێتی وه‌كو سه‌رتاسه‌ری كوردستانی گرتۆته‌وه جێپه‌نجه‌ی رژێمی شمولی و حزبی شمولی نین تا گه‌مارۆی بده‌ن و له ناوی به‌رن، جێپه‌نجه‌یه‌كن له گیان خۆشن، له ئه‌ندێشه و هزردا سازگار و كاریگه‌رن، له‌واقعی ئێستای ژیانی سیاسیش‌دا ئاماده‌گی و به‌شدارییه‌كی كاران. كاریگه‌ریی یه‌كێتی له كۆڕی دیموكراسیی و ململانێی سیاسیش‌دا مۆر له رووداوه‌كان ده‌دا و هه‌موو ئه‌مانه‌ش له كاتێكدا ده‌كات كه وزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌رخانی داكۆكییه له ئازادی كوردستان، ته‌رخانی خوێن به‌خشینه بۆ رزگاری كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و داش و دامه‌كانی. ئه‌سه‌ری یه‌كێتی وه‌كو كۆنه له شۆڕشی نوێ و له ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردستاندا، وه‌كو دیاره له كۆڕی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی ئه‌مڕۆشدا، وه‌كو دره‌وشاوه‌یه له ره‌وتی رووناكبیریی و ئازادی راده‌ربڕین و زۆنی سه‌ربه‌ستیدا ئاوه‌هاش ئومێدێكه له ناو ته‌نگژه‌دا چرۆ ده‌كات. بۆ ئاینده‌شه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له ئاینده ده‌ڕوانن چاویان تیژ و وره‌یان به‌رز بێت.
بێ یه‌كێتی كوا شۆڕشی نوێ ده‌بوو؟ بێ یه‌كێتی كوا راپه‌ڕین ده‌كرا، بێ یه‌كێتی كه‌ی فیدراڵی ده‌بوو و بێ یه‌كێتی كوا سیاسه‌ت و ریئاسه‌ت ده‌بوو؟ بێ مام جه‌لال (سیاسه‌تی كوردی و دیپلۆماسیی و ته‌بایی و پێكهاتنه‌وه و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌یان ده‌سته‌واژه‌ی تری ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی) كوا هه‌بوو؟
داخی ئه‌وانه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ی سڕینه‌وه‌ی یه‌كێتی دایگرتوون ئه‌وه‌یه ئه‌م چێوه مێژووكرده‌یان پێ ده‌ستگیر ناكرێت. له گه‌له‌كۆمه‌كێیه‌ك ده‌وری ده‌ده‌ن له مه‌یدانێكی تری نه‌به‌ردیدا تێهه‌ڵده‌چێته‌وه. یه‌كێتی هه‌ر حزبی ململانێی دیموكراتی نییه كه له جاده‌ی پاندا زۆر ناونیشان بۆ ململانێی دیموكراتی هه‌ن، یه‌كێتی چونكه بزووتنه‌وه‌یه له مه‌یدانی داكۆكی خوێناوی له قه‌واره‌ی دیموكراتی كوردستانیشدا كارا و باڵایه.
بیانوو داده‌تاشن بۆ گه‌مارۆدان، مه‌حمود ده‌روێش وته‌نی (حاصر حصارك) یه‌كێتی گه‌مارۆی گه‌مارۆ ده‌دات. سه‌یره یه‌كێتی به گه‌مه‌ی دیموكراسیی و ئاكامی گه‌مه‌ی دیموكراسیی رازییه و له به‌شی خۆی زیاتری نه‌گه‌ره‌كه، كه‌چی هه‌ن جێگیركردنی دیموكراسیی له‌مه‌دا نابیننه‌وه خۆیان پایزه سه‌ركه‌وتنێكیان هه‌بێت، به‌ڵكو له‌وه‌دا ده‌یبیننه‌وه به‌هاری یه‌كێتی پێشێل بكه‌ن. حه‌زیان له هاوینی به‌رهه‌ڵدای جلوبه‌رگ و تفاقی خۆیان نییه، چاویان له‌وه‌یه یه‌كێتی له زستاندا شه‌خته له ناوی به‌رێت. بێ ئاگا له‌وه‌ی حزبی رۆژگاره سه‌خته‌كان حزبی شه‌خته به‌زاندن و حزبی گه‌مارۆكردنه‌وه و ده‌ریچه دۆزینه‌وه‌یه.
چی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م یه‌كێتییه‌ی هه‌ر له شه‌ڕی بردنه‌وه و دۆڕانی دیموكراسیدا كارا نییه؟ به‌ڵكو له‌وه‌ش گرنگتر له شه‌ڕی پاراستنی كوردستان، وه‌ك نیشتمانیی ئه‌م دیموكراسییه، شاره‌زا و قوربانیده‌ر و كارایه؟
خه‌فه‌ت ده‌خۆن نه‌یارانی یه‌كێتی ئه‌م ئه‌سه‌ره هی حزبی شمولی نییه تا بیانوویان هه‌بێت بۆ لێدانی، خه‌فه‌ت ده‌خۆن ئه‌م خوێنه‌ی له مه‌یدانی جه‌نگدا هه‌یه مه‌ره‌كه‌ب نییه تا كۆمپانیاكه‌ی بكڕن و له یه‌كێتی قه‌ده‌غه بكه‌ن، خه‌فه‌ت ده‌خۆن ویستی قوربانیدان و به‌خشین ئاو نییه تا كانیاوه‌كه‌ی كوێر بكه‌نه‌وه. خوێنه قوڵپ ده‌دا، دڵه بۆ كوردستان لێده‌دا.
یه‌كێتی حزب نییه تا حزب له‌مڕۆی دونیای هاوچه‌رخدا وه‌ك ئیمپراتۆره دێرینه‌كان بێن و بڕۆن و هی دیكه جێیان بگرێته‌وه. یه‌كێتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریخوازه كه له‌سه‌ر نه‌خشی ئه‌و وته‌ی مام جه‌لال شوێنی گرتووه: ((خه‌ونی داگیركه‌ران بۆ له‌ناوبردنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ خۆیان بردیانه گۆڕ، خه‌ونی ناحه‌زانی كورد و یه‌كێتیش بۆ نه‌هێشتنی یه‌كێتی، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌نه گۆڕ)).
یه‌كێتی زیاتر له حزبێكه، بزووتنه‌وه‌یه، یه‌كێتی (یه‌كێتی، نیشتمان، كوردستان)ه.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22