riklam

له‌شه‌نگال ته‌واوی ئه‌ندامان و كادیرانی كۆمیته‌یه‌كی یه‌كێتیی له‌سێداره‌دراون

kurdistani 03:03 PM - 2014-09-19
زیاتر له‌ 700 كه‌س له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه‌ له‌سێداره‌ دراون

زیاتر له‌ 700 كه‌س له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه‌ له‌سێداره‌ دراون

له‌ گوندی كۆچۆ، ته‌واوی ئه‌ندامان و كادیران و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆمیته‌ی كۆچۆ به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی تیرۆرستانی داعش شه‌هیدكراون و خێزانه‌كانیشیان براون.
 
له‌وباره‌یه‌وه‌ خه‌یری شه‌نگالی جێگری مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: له‌ رووداوه‌كه‌ی گوندی كۆچۆی سه‌ر به‌قه‌زای شه‌نگال كه‌ زیاتر له‌ 700 كه‌س له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه‌ له‌سێداره‌ دران، ته‌واوی ئه‌ندامان و كادیران و لایه‌نگرانی كۆمیته‌ی كۆچۆی (ی.ن.ك) له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه‌ گولـله‌ باران كراون و شه‌هیدبوون، سه‌رجه‌م خێزانه‌كانیشیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیاربراون.

وتیشی: كوڕی ئه‌نجومه‌نی گونده‌كه‌ كه‌ ناوی (شه‌هاب ئه‌حمه‌د جاسۆ)یه‌و به‌رپرسی كۆمیته‌ی كۆچۆ بووه‌ به‌ به‌رچاوی كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ شه‌هیدكراوه‌، له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 400  ئه‌ندام كۆمیته‌و كادیرو لایه‌نگری (ی.ن.ك).

رونشیكرده‌وه‌: دواتر چه‌كداره‌كانی داعش به‌ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامان و ماڵ و موڵكی دانیشتوانی گونده‌كه‌یان باركردوه‌و به‌ره‌و سوریا بردوویانه‌و ماڵه‌كانیشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌و گونده‌كه‌یان سوتاندووه‌.

خه‌یری شه‌نگالی وتیشی: وه‌كو ئێزیدییه‌كانی شه‌نگال چه‌كمان هه‌ڵگرتووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ تیرۆرستانی داعش خۆش نابین و له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا زیانی زۆرمان پێگه‌یاندون و تۆڵه‌ی ته‌واوی ئه‌و زوڵمانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ برا ئێزیدییه‌كان كراوه‌.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket