riklam

حه‌یده‌ر عه‌بادی چاویكه‌وت به‌ سه‌رۆك مام جه‌لال

kurdistani 02:09 PM - 2014-09-19
عه‌بادی ته‌ئكیدی له‌رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كرده‌وه‌

عه‌بادی ته‌ئكیدی له‌رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كرده‌وه‌

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چاوی كه‌وت به‌سه‌رۆك مام جه‌لال.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19-9-2014 دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێشوازی لێكرا، سه‌ردانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد و چاوی كه‌وت به‌ به‌ڕێزیان.

له‌ دیدارێكدا به‌ ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سول جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، د.عه‌بادی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی له‌سه‌رۆك مام جه‌لال كرد به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ری و خۆشحاڵی خۆی بۆ باشبوونی ته‌ندروستی ده‌ربڕی.

 هه‌روه‌ك ته‌ئكیدی له‌رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌بنیاتنان و جێگیركردنی ئه‌زموونی دیموكراتی وفیدراڵی له‌عیراقی تازه‌دا كرده‌وه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket