riklam

نوێكراوه‌ته‌وه‌.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ركوك 8 كه‌س شه‌هیدبوون

kurdistani 12:52 PM - 2014-09-19
20 كه‌سی تریش برینداربوون

20 كه‌سی تریش برینداربوون

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19-9-2014 ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ بازاڕی چه‌ك فڕۆشان ته‌قیوه‌ته‌وه‌و زیانێكی گیانی و ماددی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بازاڕی چه‌ك فرۆشانی كردبووه‌ ئامانج.


وتیشی: به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ 8 هاووڵاتی شه‌هیدبوون و 20 كه‌سی تریش برینداربوون.


راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ری هه‌ڵكشانی ژماره‌ی شه‌هیده‌كان له‌ ئارادایه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌كه‌سانه‌ی بریندارن برینه‌كانیان سه‌خته‌.


 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد  له‌ماوه‌ی رابردووشدا ئه‌و بازاڕه‌ چه‌ند جارێك تیرۆرستان كردوویانه‌ته‌ ئامانج.


بازاڕی چه‌ك فرۆشان نزیك بازاڕی حه‌سیره‌كه‌ی شاری كه‌ركوكه‌.


PUKmedia  عومه‌ر غه‌ریب  / كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket