riklam

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت

kurdistani 12:24 PM - 2014-09-19
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون

ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 19-9-2014، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌ی كه‌راده‌، ته‌قیوه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌نزیك چه‌ند چێشتخانه‌یه‌ك ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ 17 هاووڵاتی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و برینداربون.

جێی باسه‌ شه‌وی رابردوو، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌ی كازمیه‌ ته‌قینه‌وه‌و به‌هۆیانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداو چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون، له‌هه‌مانكاتیشدا تیرۆرستان 15 هاوه‌ن-یان نا به‌ هه‌مان ناوچه‌وه‌و به‌هۆیانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل سوتان.


PUKmedia   شه‌یما تاڵه‌بانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket