riklam

جه‌له‌ولا.. 95%ی‌ دانیشتوان‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتوه‌

kurdistani 12:13 PM - 2014-09-19
ئه‌و كه‌سانه‌ی تائێستا ناحیه‌كه‌یان جێنه‌هێشتوه‌ كه‌سانی‌ توندرِه‌ون يان ...

ئه‌و كه‌سانه‌ی تائێستا ناحیه‌كه‌یان جێنه‌هێشتوه‌ كه‌سانی‌ توندرِه‌ون يان ...

به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌هۆی قبوڵ نه‌كردنی بیروباوه‌رِو ده‌سه‌ڵاتی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌، تائێستا 95% ی‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و شاره‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتوه‌.

ئه‌نوه‌ر حسێن، به‌رِێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا، به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: له‌ ‌ئێستادا 95%ی‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و ناحیه‌كه‌، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتوه‌و رویان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌، هاوكات به‌ به‌رده‌وامی‌ چه‌كدارانی‌ داعش بۆردومان ده‌كرێن و هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌روازه‌كانی‌ ناحیه‌كه‌ی‌ لێگرتون.

به‌رِێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا وتیشی‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی تائێستا ناحیه‌كه‌یان جێنه‌هێشتوه‌ كه‌سانی‌ توندرِه‌ون یان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پیرو په‌ككه‌وته‌‌و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تن.

ئه‌نوه‌ر حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كۆچكردنی‌ هاووڵاتیانی‌ جه‌له‌ولاو جێهێشتنی‌ ناحیه‌كه‌ له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه‌ ترس نیه‌، به‌ڵكو قبوڵ نه‌كردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌رِو ده‌سه‌ڵاتی‌ تیرۆرستانی داعشه‌.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket