riklam

تیرۆرستان به‌ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و هاوه‌ن هێرشده‌كه‌ن سه‌ر كازمیه‌

kurdistani 11:38 AM - 2014-09-19
ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل سوتاون

ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل سوتاون

شه‌وی رابردوو له‌ به‌غدای پایته‌خت، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و كه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند هاوه‌نێك له‌ ناوچه‌ی كازمیه‌، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شه‌هید و برینداربوون، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل سوتاون.


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ نزیك ژماره‌یه‌ك له‌ چێشتخانه‌كانی ناوچه‌ی كازمیه‌، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 31 كه‌س شه‌هیدو برینداربوون.


وتیشی: له‌هه‌مانكاتیشدا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوله‌ نزیك (مقر الشعبه‌ الخامسه‌) ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی تر له‌ هاووڵاتی شه‌هیدو برینداربوون و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیش سوتاون.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ 15 هاوه‌ن نراوه‌ به‌ ناوچه‌ی كازمیه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 20 كه‌س شه‌هیدو برینداربوون.


له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ناوچه‌ی (الگوبجی) ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 7 كه‌س شه‌هیدبوون و 5 كه‌سیش برینداربوون.

PUKmedia  شه‌یما تاڵه‌بانی / به‌غدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket