riklam

نوێكراوەتەوە.. فەرەنسا بڕیاری هێرشی ئاسمانیدا بۆ سەر داعش

kurdistani 08:39 PM - 2014-09-18
هێزی وشكایی رەوانەی عیراق ناكەن

هێزی وشكایی رەوانەی عیراق ناكەن

سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند رازامەندیان نیشانداوە لەسەر هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لەعیراق و بەمنزیكانەش ئەنجامدەدرێت، بەڵام هێزی وشكایی رەوانەی عیراق ناكەن.

فرانسۆ هۆلاند سەرۆكی فەرەنسا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ 2014/9/18 لەگەڵ ئەنجومەنی بەرگری وڵاتەكەی كۆبووەتەوەو بڕیاریانداوە وەڵامی  داواكاریی عیراق بدەنەوە بۆ پاڵپشتیكردنیان لەهێرشی ئاسمانی بۆ سەر  تیرۆریستانی داعش.

هۆلاند ئەوەشی رونكردوەتەوە كە یەكەم هێرشی ئاسمانی وڵاتەكەی بەمنزیكانە دەبێت و پەرلەمانی وڵاتەكەشی لەیەكەم هێرشی ئاسمانی ئاگادار دەكرێتەوە.
سەرۆكی فەرەنسا راشیگەیاند: ئامانجیان لەهێرشی ئاسمانی بۆ سەر تیرۆریستانی داعش گەرەنتی بۆ بەدەستهێنانی ئاسایشە لەڕێی لاوازكردنی تیرۆریستانەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket