riklam

ئەڵمانیا چەكی پێشكەوتو رەوانەی پێشمەرگە دەكات

kurdistani 08:21 PM - 2014-09-18
حەوت سەربازی ئەڵمانیاش مەشق بەپێشمەرگە دەكەن

حەوت سەربازی ئەڵمانیاش مەشق بەپێشمەرگە دەكەن

سوپای ئەڵمانیا كۆتایی بەئامادەكاریەكانی هێنا بۆ ناردنی یەكەم وەجبەی چەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە تا شەڕی داعشی پێبكەن و لەگەڵ چەكەكانیشدا حەوت سەرباز رەوانەی هەرێم دەكات تا لەسەر ئەو چەكانە مەشق بەهێزەكانی پێشمەرگە بكەن.

بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو ئەو چەكانە لەوڵاتی ئەڵمانیاوە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت كە خۆی لەهەزاران چەكی پێشكەوتوو 20 چەكی دژە تانك و 120 قازیفەی دژە گوللـە نەبڕدا دەبینێتەوەو دەدرێنە هێزەكانی پێشمەرگە بۆ شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

هەروەها بڕیارە لەگەڵ ئەو چەكانەدا، حەوت سەربازی ئەڵمانیا بێنە هەرێمی كوردستان بۆ مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر بەكارهێنانی ئەو چەكە ئەڵمانیانە.

سەرەتای ئەم مانگە ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا بەرگریكرد لەوەی كە هێزەكانی پێشمەرگە بۆ روبەڕووبونەوەی تیرۆریستانی داعش بەچەكی ئەڵمانی پڕچەك بكرێن.

PUKmedia – DW ئەڵمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket