riklam

سوید..ره‌وه‌ندی كوردی هاوكاری ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئاواره‌كان

kurdistani 08:20 PM - 2014-09-18
نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌سوید به‌رده‌وام پشتگیری له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردستانی كردووه‌

نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌سوید به‌رده‌وام پشتگیری له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردستانی كردووه‌

ئه‌مڕۆ 18-9-2014 كاروان جه‌مال تاهیر جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ وڵاتی سوید، كه‌ پێكهاتبوون له‌ له‌نجه‌ فوزی و نه‌غه‌ده‌ تاڵه‌بانی و كه‌ژاڵ ئاكره‌یی و به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری ره‌وه‌ندی كوردستانی و هاووڵاتیانی سوید سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ له‌نجه‌ فوزی و نه‌غه‌ده‌ تاڵه‌بانی و كه‌ژاڵ ئاكره‌یی له‌ ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستیانكردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ده‌رمان و خۆراك و جلوبه‌رگ له‌خۆده‌گرێت و ئێستا هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ گوێبیستی پێداویستییه‌كانیان بن، له‌ دیدارێكدا ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر ئه‌م چالاكییه‌و له‌ داهاتوودا هه‌وڵی به‌رده‌وامی و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی زیاتر ده‌ده‌ن.

له‌ دیداره‌كه‌دا، جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ سوپاس و ده‌ستخۆشی لێكردن و ئه‌و هه‌وڵه‌ی به‌رز نرخاندو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ وڵاتی سوید رۆڵێكی گرنگی بینیوه‌ له‌ گه‌یاندنی په‌یام و داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی و هه‌میشه‌ له‌ نه‌هامه‌تییه‌كاندا هاوسۆزو پشتیوانی هاونیشتیمانیه‌كانیان بوون له‌ هه‌رێم.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ كرا به‌ رۆڵی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سوید به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پشتگیری له‌ چالاكی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردستانی كردووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket