به‌قاچێكه‌وه له‌ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕایه‌وه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش
kurdistani 08:09 PM - 2014-09-18به‌قاچێكه‌وه له‌ئه‌ڵمانیاوه خۆی گه‌یانده سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش
له‌گه‌ڵ بیستنی شه‌ڕی داعش (ئاسۆ رۆژبه‌یانی) به قاچێكه‌وه له شاری بۆنی ئه‌ڵمانیاوه خۆی گه‌یانده سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ئه‌ندامێكی دڵسۆز‌و له‌خۆبوردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرش و په‌لاماری داعشه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانیدا له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌یه‌و به قاچێكه‌وه بووه‌ته نموونه‌ی هه‌ستی نیشتمانی و ئینتیما بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌و رێبازه‌كه‌ی، هه‌روه‌ك ده‌یه‌وێت وه‌ك هێمایه‌ك بۆ وره‌به‌رزی پێشمه‌رگه‌و خۆڕاگری و هه‌ستی نیشتمانی، ببێته په‌یامێك كه خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه به‌دڵ و به‌گیان و به باوه‌ڕبوونێكی به‌هێزه‌وه له‌دژی تیرۆر شه‌ڕده‌كه‌ن و له‌ده‌ستدانی قاچیشی نابێته هۆی به‌شداری نه‌كردن.
ئاسۆ رۆژبه‌یانی یه‌كێكه له نموونه‌ی ئه‌و ده‌یان تێكۆشه‌ره‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و به‌شدارن له شه‌ڕدا دژی داعش، به‌ڵام ره‌نگه بۆ ئه‌م جیاوازبێت، ده‌كرێت وه‌ك سیمبولێك بۆ گیانفیدایی و خۆبه‌ختكردن و هه‌سته راسته‌قینه‌كه‌ی پێشمه‌رگه پێناسه بكرێت، چونكه ئه‌و كه‌مئه‌ندامه‌و قاچێكی بۆ دروستكراوه‌و له‌ڕووی جه‌سته‌و ته‌نانه‌ت یاساشه‌وه ئه‌و ئه‌ركه نایگرێته‌وه، بۆیه به‌شداری ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌و سوربوونی مانایه‌ك زیاتر له‌خۆده‌گرێت، به شێوه‌یه‌ك كه بووه‌ته مایه‌ی وره‌به‌رزی بۆ هاوڕێكانی كاتێك ده‌بینن له ژیانی ئه‌ڵمانیاوه به قاچێكه‌وه له مانگه‌كانی هاویندا سه‌نگه‌ر به‌سه‌نگه‌ر له ریزی پێشه‌وه دژی داعشه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌جه‌نگێت، ره‌نگه قسه‌كردن له‌سه‌ر قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و خۆڕاگریان ئاسانتر بێت له‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر به‌شداری تێكۆشه‌رێكی وا بكه‌یت و هه‌نگاوه‌كانی وه‌ك سیمبولی خۆڕاگری و داهێنانی موعجیزه‌ی گیانبه‌خشین و بڕوابه‌خۆبوون ببینێت، هه‌نگاوێك كه دوژمن له‌به‌ر پێیدا به‌چۆكدا دێت، ره‌نگه ئه‌وساته وه‌خته بتوانیت ئه‌و راستییه به‌رجه‌سته بكه‌یت كاتێك ئه‌م تێكۆشه‌ره دوای ده‌یان سه‌عات له ئه‌رك و خۆڕاگری و شه‌ڕ واجبات، پشوو ده‌دات و قاچه دروستكراوه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه تا هه‌وایه‌ك لێیبدات!! یان ئه‌وساته وه‌خته‌ی كه له پشوو ته‌واوده‌بێت و ده‌بینیت له چه‌ند چركه‌یه‌كدا گورجوگۆڵانه قاچه‌كه دروستكراوه‌كه‌ی وه‌ك تاقمه‌كه‌ی ده‌به‌ستێت و ده‌ستده‌داته‌وه چه‌كه‌كه‌ی و وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی ته‌واو كه جیاوازی نه‌بێت له هاوڕێكانی و هه‌ڵۆئاسا ده‌داته شه‌قه‌ی باڵ و وه‌ك پڵنگ سه‌نگه‌ره‌كانی هه‌ڵمه‌ت گه‌رمده‌كات و وه‌ك شێر له بێشه‌وه سام و ترسی پێشمه‌رگانه ده‌خاته ناو دڵی دوژمنه‌وه.
ئاسۆ رۆژبه‌یانی ماوه‌ی سێ مانگ زیاتره به‌ته‌واوی رێكپۆشی پێشمه‌رگانه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و كوباشی دا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی ناهێڵن تیرۆرستان نه‌ك هه‌ر بستێك بێنه پێش، به‌ڵكو خه‌ریكن قۆناغی راماڵین و ته‌فروتونا كردنیشیان ته‌واوده‌كه‌ن، سڵاو له پێشمه‌رگه له سه‌ركرده‌كانی له پێشمه‌رگه‌كانی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر كه ئاسۆ شه‌مسه‌دین (رۆژبه‌یانی) نموونه‌یه‌كی جوانه له‌وان، بێگومان ره‌نگه چه‌ندین كه‌سی تری وا هه‌بێت كه ئێستا له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له ئازادی و كه‌رامه‌تی كوردستاندان، هه‌ربۆیه مایه‌ی شانازی و جێگه‌ی رێز‌و پێزانینی زیاترن.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17