riklam

هه‌ڵه‌بجه‌ ساڵانه‌ 20 هه‌زار تۆن هه‌نار به‌رهه‌مده‌هێنێت

kurdistani 07:23 PM - 2014-09-18
هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌

هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌

ساڵانه‌و له‌ وه‌رزی پێگه‌یشتی هه‌ناردا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ زیاد له‌ (20) تۆن هه‌نار به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر هێنانی هه‌نار له‌ رێگه‌ی خاڵه‌ سنوریه‌كانه‌وه‌ جوتیاران وه‌ك پێویست سوود له‌ به‌رهه‌مه‌كانیان نابینن و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و به‌رواره‌ی كه‌ دانراوه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هێنانی هه‌نار به‌ كردار جێبه‌جێ بكرێت.

ستار محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ سنوری هه‌ڵه‌بجه‌ (7) هه‌زارو (500) دۆنم باخی هه‌نار هه‌یه‌و ساڵانه‌ش رووبه‌ره‌كه‌ی فراوانتر ده‌بێت، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ به‌رواری (15-8) بۆ (1-12) هێنانی هه‌ناری قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

وتیشی: هه‌موو رێوشوێنه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ رێگری بكرێت له‌ هێنانی هه‌نار له‌ رێگه‌ی عه‌لوه‌كان و كه‌ره‌نتینه‌ كشتوكاڵییه‌كانه‌وه‌ چاودێری هێنانی هه‌نار ده‌كرێت.

جێی باسه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خاوه‌ن جۆرێكی باشی هه‌ناره‌و پێشتریش چه‌ندینجار له‌ پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نمایشكراوه‌و زۆرجاریش فرۆشیاران له‌به‌ر باشی جۆره‌كه‌ی وه‌ك ریكلامێك به‌كاریده‌هێنن و له‌سه‌ر فرۆشگاكانیان ده‌نووسن هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه‌

923191892014_han2-copy.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket