riklam

د.فوئاد مەعسوم و عەلاوی و مالیكی و نوجێفی كۆبونەوە

kurdistani 07:14 PM - 2014-09-18
دوا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنیەكانيان تاوتوێكرد

دوا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنیەكانيان تاوتوێكرد

سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ هەر سێ جێگرەكەی یەكەم كۆبوونەوەیان ئەنجامداو لەكۆبوونەوەكەشدا پێكەوە دوا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنیەكان و ئەنجامەكانی كۆنگرەی پاریسیان تاوتوێكرد.

بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار، ئەمڕۆ 2014/9/18 د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق لەكۆشكی سەلام لەشاری بەغدا لەگەڵ د.ئەیاد عەلاوی و نوری مالیكی و ئوسامە نوجێفی جێگرانی كۆبوویەوەو لەكۆبوونەوەكەشدا گفتوگۆیان لەبارەی دوا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنیەكانی وڵات كردوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك كۆمارو جێگرەكانی باسیان لەئەنجامەكانی كۆنگرەكەی پاریس كردوە بۆ پاڵپشتیكردنی عیراق و هەوڵە نێودەوڵەتییەكان دژی تیرۆریستان.

ئەو كۆبوونەوەیەش یەكەم كۆبوونەوەیە كە بەئادەبوونی سەرۆك كۆماری عیراق و جێگرەكانی ئەنجامبدرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket