riklam

قه‌ره‌بووی بڕه‌خۆراكی فه‌وتاوی مانگانه‌ی هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت

kurdistani 05:58 PM - 2014-09-18
 هه‌ر هاووڵاتیه‌ك بڕی 17 هه‌زار دینار له‌ بریكاره‌كانی خۆراك وه‌رده‌گرێت

هه‌ر هاووڵاتیه‌ك بڕی 17 هه‌زار دینار له‌ بریكاره‌كانی خۆراك وه‌رده‌گرێت

سه‌باره‌ت به‌ قه‌ره‌بووی بڕه‌ خۆراكی فه‌وتاوی مانگانه‌ی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌ر هاووڵاتیه‌ك بڕی 17 هه‌زار دینار له‌ بریكاره‌كانی خۆراك وه‌رده‌گرێت.

به‌یان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ قه‌ره‌بووی بڕه‌ خۆراكی فه‌وتاوی مانگانه‌ی هاووڵاتیان، هه‌فته‌ی رابردوو لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقه‌وه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانیان كردو داتای پارێزگای سلێمانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برده‌وه‌ بۆ به‌غدا بۆ مانگی 7ی ئه‌مساڵ، ئاگاداریشیان كردینه‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌بڕی 17 هه‌زار دینار هاووڵاتیان قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ئێستادا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وانین و هه‌ركاتێك ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌، به‌ چه‌ك بۆمانی بنێرن و پاره‌كه‌یان ره‌وانه‌ی بانكی مه‌ركه‌زی سلێمانی كرد، ئه‌وكات له‌ رێگه‌ی راگه‌یه‌ندنه‌كانه‌وه‌ ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ رێگای بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه‌ بڕه‌ پاره‌كه‌یان وه‌ربگرن.

وتیشی: له‌و سه‌ردانه‌ی لیژنه‌ی به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، ئێمه‌ داوامان لێكردن كه‌ داتاكان تا مانگی 9 ببه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان وتیان ته‌نها هی مانگی 7 بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق وه‌رده‌گرین.

له‌ باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شیری فه‌وتاوی مانگانه‌ی منداڵانیشه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی بۆ PUKmedia وتی: ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا قه‌ره‌بووی نزیكه‌ی 20 مانگی شیری فه‌وتاوی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵان كرایه‌وه‌، چونكه‌ ماوه‌ی 20 مانگ بوو شیریان وه‌رنه‌گرتبوو، له‌ ئێستاشدا پرۆژه‌یه‌كمام له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ له‌ یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوووه‌وه‌ ده‌ستمانپێكردووه‌، ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ منداڵی خوار ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیان هه‌یه‌و تۆماركراوه‌ له‌داتای سلێمانی بۆ هه‌ر چوار مانگی (11 و 12 ی ساڵی 2013) و مانگی (1 و 2 ی ئه‌مساڵ)، ئه‌وا بۆ هه‌ر مانگێك بڕی 14 هه‌زارو 500 دینار قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ساڵی رابردووش بۆ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك بڕی 25 هه‌زار دینار له‌ بری ئه‌و مه‌وادانه‌ی مانگانه‌ حكومه‌تی عیراق نه‌یناردبوو، دابینكرابوو، ئه‌مساڵیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بڕی 17 هه‌زاری دینار خه‌مڵێندراوه‌ بۆ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket