riklam

په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌وڵی ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان ده‌دات

kurdistani 03:23 PM - 2014-09-18
هۆڵندا په‌رۆشی بۆ جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان ده‌ربڕیوه‌

هۆڵندا په‌رۆشی بۆ جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان ده‌ربڕیوه‌

ئه‌مڕۆ 18-9-2014 هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی تایبه‌تی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانیتر له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كورته‌ باسێكیان له‌مه‌ڕ سه‌ردانه‌كه‌ی لیژنه‌كه‌یان بۆ هوڵندا و دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌ش كرد، رایانگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌یان به‌ بانگێشتی ره‌سمی په‌رله‌مانی هوڵندی بووه‌ و له‌وێ هه‌وڵیان بۆ ره‌خساوه‌ سه‌ردانی دادگای باڵایان كردوه‌ و دیداری گرنگیان ئه‌نجام داوه‌ و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ به‌ستووه‌ و په‌رۆشی ئه‌وانیان بۆ ناساندنی كه‌یسی شه‌نگال به‌دی كردووه‌.

لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان داوایان كردوه‌ كه‌ رێچكه‌ی دروستی ده‌ستپێكردنی گه‌یاندنی كه‌یسی تاوانه‌كانی داعش به‌ دادگای باڵا بۆ روونبكه‌نه‌وه‌.

لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیه‌كانی تری حكومه‌ت ده‌ست خۆشی له‌ لیژنه‌ی په‌رله‌مان كرد، كورته‌یه‌ك له‌ كاره‌كانی لیژنه‌كه‌یان خسته‌ڕوو هه‌ر له‌ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری دهۆك و دروستكردنی بۆردی راویژكاری له‌ كه‌سانی شاره‌زا و دیداریان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌گرنگ زانرا، ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ لیژنه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌نه‌ هوڵندا هاورێك بێت له‌گه‌ڵ زانیاریه‌كانی لیژنه‌ی په‌رله‌مان .

هه‌ردوولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر دیاری كردنی میكانیزمێكی هاوبه‌ش بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ گرنگه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

PUKmedia فوئاد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket