riklam

دیاله‌.. ئه‌بو ئه‌یمه‌ن ئه‌لمه‌غریبی كوژرا

kurdistani 01:39 PM - 2014-09-18
ئه‌میرێكی داعش كوژرا

ئه‌میرێكی داعش كوژرا

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌ هه‌واڵی كوشتنی گه‌وره‌ترین ئه‌میری داعش له‌سنوری دیاله‌ راده‌گه‌یه‌نێت.

لیوا روكن جه‌میل شومه‌یری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-9-2014 به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق و هێزی سوات توانرا له‌قه‌زای مقدادیه‌ گورزێكی كوشنده‌ له‌چه‌كداره‌كانی داعش بدرێت و گه‌وره‌ترین ئه‌میری داعش به‌ناوی(ئه‌بو ئه‌یمه‌ن المغربی) بكوژرێت كه‌ خه‌ڵكی وڵاتی مه‌غریبه‌ و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌دوایدا وێڵن.

رونشیكرده‌وه‌: شه‌ڕه‌كه‌ له‌گوندی سنسل بووه‌ له‌قه‌زای مقدادیه‌و جگه‌ له‌و ئه‌میره‌ 22 چه‌كداری تری تیرۆرستان كوژراون كه‌ زۆرینه‌یان خه‌ڵكی دیاله‌ن و چه‌ند چه‌كدارێكی بیانیشیان تێدایه‌ .

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌ ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له‌ناحیه‌ی مه‌نسوریه‌یش سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش به‌ناوی (سه‌فیان حاج ئه‌حمه‌د) كه‌ خه‌ڵكی به‌عقویه‌، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی تری تیرۆرستان كوژراون.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket