پێشمەرگە لەڕۆمانی رەحیمی قازییەوە بـــــــــۆ وێـردی سەر زمانی سیاسەتی جیهانی
kurdistani 01:36 PM - 2014-09-18سه‌رۆك كۆماری پێشمه‌رگه
«باب‌و باپیرمان پیاوی ئازا‌و به‌كاریان به (پێشمه‌رگه) نێو بردووه» ئه‌مه وته‌ی ئه‌و پیاوه خزمه‌تكاره‌ی دیوه‌خانی سه‌رۆك كۆماری كوردستان قازی محه‌مه‌ده، كه بووه هه‌وێن‌و به‌خشینی نازناوی پێشمه‌رگه به‌ڕۆڵه نه‌به‌رده‌كانی كوردستان. له‌ڕۆمانی پێشمه‌رگه-ی ره‌حیمی قازی، له‌پێشه‌كییه‌كه‌یدا كه بۆ چاپی دووه‌می نووسیوه باس له‌ژیانی تاراوگه‌و ئه‌و هه‌سته‌ی ده‌كات كه بۆ نیشتمان‌و خاكی كوردستان هه‌یبووه، نووسه‌ر به‌م جۆره باس له‌یه‌كه‌مجاری ناونانی پێشمه‌رگه ده‌كات‌و ده‌ڵێت: «وشه‌ی پێشمه‌رگه دیاری‌و بیره‌وه‌رییه‌كی به‌نرخ‌و خۆشه‌ویست‌و به‌ڕێزه كه له‌یه‌كه‌مین كۆماری نه‌ته‌وایه‌تیی خودموختاری كوردستانه‌وه، بۆمان ماوه‌ته‌وه. دۆزرانه‌وه‌ی وشه‌ی (پێشمه‌رگه) بۆخۆی داستانێكه كاتی دامه‌زراندنی كۆماری خودموختاری كوردستان، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د كه گرنگییه‌كی زۆری ده‌دا به زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی، ئه‌سپاردبووی له‌جیاتی وشه‌ی سه‌ربازو عه‌سكه‌ر‌و نیزامی‌و فیدایی، وشه‌یه‌كی جوانی كوردی بدۆزرێته‌وه‌و به‌كار بهێنرێت. جا رێژه‌یه‌ك له‌نووسه‌ران‌و هۆنه‌ران‌و پسپۆڕانی كورد به‌و ئامانجه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك پێك ده‌هێنن‌و چه‌ند سه‌عاتێك وتووێژی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن‌و به‌ئه‌نجامێكیش ناگه‌ن. كوردێكی پیرو نه‌خوێنده‌وارو دنیا دیتوو كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه خزمه‌ت ده‌كاو نان‌و چایان بۆ ده‌هێنێ ده‌بینێ كه هه‌موو شه‌كه‌ت بوون، چوونه‌ته به‌حری خه‌یاڵاته‌وه، له‌ناكاو هه‌ڵده‌داو ده‌ڵێ، «ئه‌رێ بۆچی خۆتان له‌هیچ‌و خۆڕایی ماندوو ده‌كه‌ن. باب‌و باپیرمان پیاوی ئازا‌و به‌كاریان به (پێشمه‌رگه) نێو بردووه، ئێوه‌ش هه‌ر ئه‌و نێوه‌ی لێ بنێن»، جا به‌ڕاستی به‌بیستنی وشه‌ی پێشمه‌رگه، كوردێكی كۆڵنه‌ده‌رو ئازا‌و نه‌ترس‌و به‌كار، كوردێكی نیشتمان په‌روه‌رو رزگاریخوازو دیموكرات، كوردێكی ناسراو له‌هه‌موو شوێنێك دێته به‌رچاومان. به‌بیستنی وشه‌ی پێشمه‌رگه، ده‌هاو سه‌دها، ئه‌و رۆڵه نه‌به‌زانه‌ی كوردمان دێته به‌رچاو كه له‌ڕیزی خه‌بات‌و تێكۆشین بۆ رزگاری‌و سه‌ربه‌خۆییدا، به قاره‌مانه‌تییه‌كی بێ وێنه‌وه پێشوازییان له مه‌رگ كردووه، هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌ی ژیانیان وه‌فاداریی خۆیان به‌نێوی موباره‌كی پێشمه‌رگه كردووه‌و راگرتووه، وشه‌ی پێشمه‌رگه دیمه‌ن‌و رووخساری ئه‌و پیاوه به‌نرخ‌و به‌ڕێزه‌مان ده‌خاته به‌رچاو كه به‌پیاوه‌تی‌و كارزانی‌و به‌مشووریی تایبه‌تی خۆیه‌وه بۆ خزمه‌ت به‌گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌ی قۆڵی هه‌ڵماڵی، پێشمه‌رگه‌ی ژماره 1 سه‌ركۆماری كوردستان، پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌مه‌د بوو».
هه‌روه‌ها له‌كتێبـی (چل ساڵ خه‌بات له‌پێناوی ئازادی)دا كه كورته‌یه‌كه له‌مێژووی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كه د.عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو كاتێك باس له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی سه‌رۆك‌و وه‌زیرانی كۆماری كوردستان ده‌كات له‌رۆژنامه‌ی (كوردستان) محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی وه‌ك (وه‌زیری شه‌ڕ) ناوی هاتووه، نووسیویه‌تی، یه‌كێك له‌و ده‌ستكه‌وته هه‌ره گرنگانه‌ی بۆته سه‌ركه‌وتنی كۆماری كوردستان پێك هێنانی سوپای میللی بوو كه به‌هێزی پێشمه‌رگه ناونرا، پێكهێنانی سوپای میللی به‌شێك له‌به‌رنامه‌ی حزبی دیموكرات بوو. هێزی پێشمه‌رگه یان سوپای میللی زۆر زوو په‌ره‌ی گرت‌و به‌هه‌زاران كه‌س بوون به‌پێشمه‌رگه‌و بۆ پاراستنی كۆماری كوردستان چه‌كیان هه‌ڵگرت، هه‌ندێك له ئه‌فسه‌ره كورده‌كانی له‌شكری عیراقیش كه په‌نایان بۆ كوردستانی ئێران هێنابوو له سوپای میللی دا چالاكانه به‌شداربوون. نووسه‌ر لێره‌دا وه‌ك په‌راوێزێك نووسیویه‌تی: «یه‌كێك له پیه‌سه‌كان (ده‌ق)ی شانۆی كوردی «دایكی نیشتمان» بوو كه‌پێش پێكهێنانی كۆماری كوردستان ئاماده‌كرابوو. «دایكی نیشتمان» كوردستان بوو كه له‌لایه‌ن چه‌ندین ده‌وڵه‌تی زۆرداره‌وه زوڵمی لێ ده‌كرا، هه‌ر له‌وێدا د.عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو ده‌نووسێت: پاش دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان كۆڕێكی ئه‌ده‌بی له‌مه‌هاباد پێك هات بۆ ئه‌وه‌ی له‌باتی وشه‌ی فارسی‌و عه‌ره‌بی وشه‌ی كوردیی ره‌سه‌ن بۆ زاراوه‌كانی نێو سوپا بدۆزنه‌وه. یه‌كه‌م زاراوه كه پێویست بوو دابنرێ، به‌رامبه‌ر به وشه‌ی سه‌ربازی فارسی بوو كه ئازه‌ربایجانییه‌كان كردبوویان به فیدایی. بۆیه ئه‌دیبه‌كان هیچیان بۆ نه‌دیترایه‌وه كه پیاوێكی پیری دنیا دیتوو كه چای بۆ ده‌هێنان پێی گوتن: كورد به پیاوی له‌خۆبووردوویان ده‌گوت «پێشمه‌رگه».
زۆری زاراوه‌كان
كورد به‌هۆی زۆر‌و زه‌وه‌ندی زاره‌وه‌و دیالێكته‌كانییه‌وه چه‌ندین وشه‌ی بۆ ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه به‌كار هێناوه، بۆ نموونه (گه‌رێلا، شه‌ڕڤان، شه‌ڕكه‌ر، جه‌نگاوه‌ر)، به‌ڵام ئه‌مانه به‌هه‌مان واتای پێشمه‌رگه هاتوون، ناوی پێشمه‌رگه به‌واتای ئه‌و مرۆڤه‌ی كه مه‌رگی خۆی پێش ده‌خات بۆ پاراستنی میللـه‌ته‌كه‌ی‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
چه‌ندین حزب‌و یه‌ك پێشمه‌رگه
به‌درێژایی شۆڕشه‌كانی كورد‌و قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له‌باشووری كوردستان‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی گه‌وره چه‌ند حزب‌و رێكخراوی سیاسی‌و شۆڕشگێری جیاجیا هه‌بوون، به‌ڵام دواجار كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موویان پێشمه‌رگه‌ن‌و شه‌ره‌فی پێشمه‌رگه بوونیان هه‌ڵگرتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه‌و له‌ڕابردوودا ئه‌م ناوه له‌ناو نه‌یاران‌و دوژمنه‌كانی كورددا به‌چه‌ندین شێوه گوزارشتی لێكراوه كه مه‌به‌ست‌و مه‌رامیان به‌كه‌م سه‌یركردن‌و ناشیرینكردنی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌بووه وه‌ك به‌كارهێنانی وشه‌ی (تێكده‌ر، یاخی و .. هتد)، به‌ڵام به‌پێی تێپه‌ڕینی رۆژگار‌و ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان بۆ جیهان ده‌ركه‌وتووه پێشمه‌رگه به‌رگریكاری نه‌ته‌وه‌ییه‌و پارێزگاریی له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌قۆناغه جیاوازه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی بۆ كورد‌و كوردستان به‌ده‌ستهێناوه، ئامانجی به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی وڵات‌و رزگاركردنی بووه له‌ده‌ست داگیركه‌ران‌و زوڵم‌و سته‌م، هێزێكی خۆڕاگری وره پۆڵایین بووه‌و به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی گرتووه كه به‌سه‌ریدا هێنراوه چ له‌شاخ بووبێت یان له‌شار، ئه‌ویش ته‌نها ئامانج لێی سه‌ركه‌وتن بووه.
پێشمه‌رگه له ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ردا
به‌هۆی سیحر‌و ئه‌فسانه‌ی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌و ئه‌و گیانبازی‌و قوربانیدانه‌ی بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌یبه‌خشێت، ئه‌ده‌بیات‌و فه‌رهه‌نگی رۆشنبیری‌و هونه‌ری كوردی پڕپڕن له‌به‌رهه‌می جوان‌و رازاوه كه به‌باڵای پێشمه‌رگه‌و نه‌به‌ردیییه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌ڵدراون، چه‌ندین قه‌سیده‌و شیعر‌و چیرۆك‌و په‌خشان له‌لایه‌ن شاعیران‌و نووسه‌رانی ناوداری كورده‌وه بۆ پێشمه‌رگه‌و پیرۆزی پێشمه‌رگه نووسراون، چه‌ندین سروود‌و گۆرانی بۆ پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه‌وه وتراون كه ناودارترینیان (من پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م شیعری برایم ئه‌حمه‌دو وتنی خالید دلێر، هۆكاكی پێشمه‌رگه شۆڕشگێڕی قاره‌مان وتنی هونه‌رمه‌ندی پێشمه‌رگه حه‌مه جه‌زا، بژی پێشمه‌رگه‌ی شڤان په‌روه‌ر، ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان وتنی ناسری ره‌زازی، ئه‌ی هه‌ڤاڵی پێشمه‌رگه له‌وتنی مه‌رزییه فه‌ریقی، ئه‌مانه‌و ده‌یان به‌رهه‌م‌و شاكاری تری هونه‌ری‌و ئه‌ده‌بی كه بۆ پێشمه‌رگه‌و ناوی پێشمه‌رگه وتراون‌و نووسراون، هه‌میشه ئه‌م سروودانه كه له‌ئێزگه‌كانی شۆڕش‌و كه‌ناڵه‌كانی ئێستای میدیای كوردی لێده‌درێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رزی به‌هاو نرخ‌و جوامێری پێشمه‌رگه‌مان بیرده‌خاته‌وه له‌هه‌مانكاتدا پاڵپشتییه‌كی به‌هێزی خه‌بات‌و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌و تێكه‌ڵاوبوون به هه‌ست‌و سۆزی خه‌ڵكی كوردستان بووه‌و هۆكاری رووخانی وره‌ی نه‌یاران‌و داگیركه‌رانی كوردستان بووه.
له‌چیاكانه‌وه بۆ پایته‌ختی ئازادی
له‌دوای راپه‌ڕینی باشووری كوردستانیش ساڵی 1991 ناوی پێشمه‌رگه له‌جیهاندا هاته‌وه به‌رگوێی جیهان، كاتێك به‌قاره‌مانێتی‌و گیانفیدایی خۆیان به پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان به‌شێكی گه‌وره‌ی باشووری كوردستانیان له‌چنگی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس رزگار كرد‌و دواتر ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردستانی تیا دامه‌زرا‌و ناونرا هه‌رێمی كوردستانی عیراق، به‌ڵام ئه‌وكاتیش به‌هۆی سیاسه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك پێویست ناوی نه‌ده‌برا. تا ئه‌وكاته‌ی پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق هاته كایه‌وه‌و كۆتایی به رژێمی 35 ساڵه‌ی حوكمی سه‌دام‌و حزبی به‌عس هێنرا، هێزی پێشمه‌رگه هاوشانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانان به‌شدار بوون له‌پاككردنه‌وه‌ی چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق‌و رۆڵی كاریگه‌ریان گێڕا له سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ئازادی له‌چه‌ندین شاری عیراق به‌پاراستنی ئه‌منیه‌تی به‌غدای پایته‌ختیشه‌وه، كاتێك سوپای عیراقیش هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه له‌دوای ساڵی 2003 تاكه هیوای هێزه جیهانییه‌كانی به‌شدار له‌پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق‌و پێكهاته‌كانی عیراق هێزی پێشمه‌رگه بوو، بۆیه داوایان لێده‌كرێت بۆ پاراستنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا هاوكاریان بكه‌ن كه تائێستاش رۆڵی خۆیان ده‌بینن.
سه‌رۆك كۆماری پێشمه‌رگه
له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێراوی عیراقی نوێ، پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده سه‌رۆك مام جه‌لال بوو كه ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین قۆناغی گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوو له‌بن تاشه‌به‌رد‌و چیاكانی كوردستان‌و ناو سه‌نگه‌ری دژ به سته‌مكاری‌و دیكتاتۆریه‌ته‌وه بۆ كورسی سه‌رۆك كۆماریی‌و ناو كۆشكی كۆماریی‌و به‌رگری كردن له‌ئازادی‌و دیموكراتی‌و مافی گه‌ل‌و پێكهاته‌كانی عیراق، بوونی مام جه‌لالی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده به سه‌رۆك كۆمار مێژوویه‌كی پرشنگداره بۆ ناو و ناوبانگی پێشمه‌رگه، چونكه سه‌لمێنرا پێشمه‌رگه هه‌ر ئه‌وه‌نییه هه‌میشه به‌چیا‌و شاخ‌و ده‌شته‌كانه‌وه بێت بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی سته‌مكاری‌و تێكۆشان دژی دیكتاتۆریه‌ت به‌ڵكو پێشمه‌رگه ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار‌و داكۆكی ده‌كات له ئازادی‌و دیموكراسی‌و هه‌موو عیراقییه‌كانیش به سه‌مامولئه‌مانی عیراقی ده‌زانن .
مافه‌كانی پێشمه‌رگه
دوای روخاندنی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس‌و پاشان ده‌یان ساڵ خه‌بات‌و قوربانیدا، ئیتر كاتی ئه‌وه هات پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سێبه‌ری رزگاری‌و ئازادی‌و دیموكراسی عیراقی نوێ‌دا بحه‌سێته‌وه‌و مافه‌كانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و ژیان‌و گوزه‌ران‌و پێداویستییه سه‌رده‌مییه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی وه‌ك به‌شێك له مه‌نزومه‌ی به‌رگری عیراقی نوێ بۆ دابین بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆشی له‌سه‌ر بێت حكومه‌ته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عیراق هیچیان به‌ده‌نگ خواست‌و مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه نه‌هاتن‌و تائه‌مڕۆش دۆسێی پێشمه‌رگه بۆته خاڵی ناكۆك‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراوی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا. یه‌كێكیش له‌كێشه دیار‌و هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیش ئێستا مه‌سه‌له‌ی پڕچه‌ككردن‌و بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، تائێستاش نه‌یارانی ئه‌م هێزه ماون له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوورو یاسا مافیان دراوه، به‌ڵام مافیان ده‌خورێت. له‌ڕابردووه‌وه تائێستا چاویان به‌م هێزه كوردییه قاره‌مانه‌دا هه‌ڵنه‌هاتووه‌و هه‌ڵنایه. ئێستا كه حكومه‌تی نوێ پێكهاتووه. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌م هێزه له‌دیفاكتۆدا چۆنه‌و چییه. له‌كاتی پێشكه‌ش كردنی كارنامه‌كه‌یدا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق‌و له‌دوای ئه‌و هه‌موو ته‌نگژه‌یه‌ی عیراق له‌كاتێكدا جیهان لێیان ده‌ڕوانی راسته‌وخۆ به عیراقییه‌كان‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و جیهانی وت: «ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا دژی تیرۆریستان شه‌ڕ ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كان خوێنیان تێكه‌ڵ بووه». جیهان‌و عیراقییه‌كان زانیان ته‌نها هێزی دوای هێرش‌و داگیركردنی موسڵ ته‌نها پێشمه‌رگه‌یه ده‌توانێت بیانپارێزێت نه‌ك سوپایه‌كی پڕچه‌ك، زانیشیان كه رای نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ته‌نها پێشمه‌رگه‌یه ده‌توانێت رووبه‌ڕووی تیرۆریستان ببێته‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا، چونكه له‌رۆژئاڤاش به‌هه‌مان شێوه پێشمه‌رگه‌كانن رووبه‌ڕووی داعش‌و تاقمه تیرۆریستییه‌كان ده‌بنه‌وه، بۆیه هاوكاری سه‌ربازی به‌س بوو بۆ نه‌یارانی كورد كه ئیتر تێبگه‌ن له‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌لوتكه‌دایه.
جیهان له‌چاوه‌ڕوانی هیمه‌تی مه‌ردانه‌ی پێشمه‌رگه‌دا
ئه‌و رۆڵه‌ی پێشمه‌رگه له‌قۆناغی دوای داگیركردنی موسڵ گێڕای مایه‌ی سه‌رنج‌و تێڕامانی وڵاتانی زلهێز‌و جیهان بوو كاتێك فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتی: «من سه‌رسامم به‌ئازایه‌تی پێشمه‌رگه».
ئێستا له‌م قۆناغه‌داو له‌شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش، قاره‌مانترین هێزی جیهان پێشمه‌رگه‌یه، ناوی پێشمه‌رگه له‌نێوه‌نده جیهانییه‌كاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه، له‌میدیاكاندا رۆژانه ناوی قاره‌مانه‌كانی كوردستان ده‌گوترێته‌وه، سه‌رۆكه‌كان سه‌رسامن به‌تواناكانی پێشمه‌رگه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیان و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ئاسته‌دا نییه كه توانرابێت ژیانی دابین كرابێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و غه‌درانه‌وه بووه كه تائێستا لێی كراوه جگه له‌وه‌ش یه‌كخستن‌و رێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌یه‌ك سوپای یه‌كگرتوودا سه‌رباری هه‌ندێك هه‌وڵ‌و هه‌نگاو خه‌ونێكه كورد‌و پێشمه‌رگه چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
یه‌كێكی تر له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌ك وڵاتانی تری خاوه‌ن سه‌ربازو هێز نییه، كاتێك كورد‌و كوردستان ده‌كه‌وێته ته‌نگانه‌وه پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه‌یه‌و ده‌ڕواته‌وه بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ‌و به‌رگری ده‌كات، به‌ڵام له‌كاتی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخ‌و ره‌وینه‌ی مه‌ترسییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كار‌و پیشه‌ی خۆی، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دنیایه، له وڵاتان له‌كاتی ته‌نگانه‌دا هێزه سه‌ربازییه‌كان زیاد ده‌كه‌ن‌و به‌كۆمه‌ڵ ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كرێت، خزمه‌تی سه‌ربازییان پێ ته‌واو ده‌كرێت. له‌هه‌موو قۆناغه جیاوازه‌كانیشدا هێزی پێشمه‌رگه هێزی به‌رگریكاری هه‌ژارو جوتیاران بووه.
ئه‌مڕۆش بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ی كه پێشمه‌رگه به‌نوێنه‌رایه‌تی جیهان دژ به‌داعش ده‌یكات، تادێت پشتیوانی‌و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له زۆربووندایه‌و پێشمه‌رگه بۆته ئه‌و هێزه‌ی كه جیهان چاوه‌ڕوانی هیمه‌تی مه‌ردانه‌ی ده‌كات بۆ به‌رقه‌راربوونی ئارامی‌و ئۆقره‌یی له عیراق‌و ناوچه‌كه‌و ده‌وروبه‌ر.
بژی پێشمه‌رگه
له‌كۆتایدا ده‌ڵێین، بن تاشه‌به‌رد‌و چیا‌و ده‌شت‌و دۆڵێكی ئه‌م كوردستانه نه‌ماوه كه یادگاری داستان‌و نه‌به‌ردییه‌كی پێشمه‌رگه‌ی تیا تۆمار نه‌كرابێت شوێنێك نادۆزینه‌وه له‌م كوردستانه‌دا خوێنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی تیا نه‌ڕژابێت، پێشمه‌رگه ئه‌و جوامێر‌و مێرخاسه‌یه رابردوو ئێستا‌و داهاتوومان ده‌پارێزێت به‌گیان‌و رۆح به‌رگری له‌خاكی پیرۆزی كوردستان‌و مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كات، بژی پێشمه‌رگه، بژی پێشمه‌رگه.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-وه
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28