riklam

هه‌فته‌ی داهاتوو هاوكاری حكومه‌تی چین ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ئاواره‌كانی هه‌رێم

kurdistani 10:44 AM - 2014-09-18
داوای لێكردن هاوكاریه‌كانیان بۆ ئاواره‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی وه‌رزی زستان بێت

داوای لێكردن هاوكاریه‌كانیان بۆ ئاواره‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی وه‌رزی زستان بێت

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 17-9-2014 سه‌عدی ئه‌حمه‌دپیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی (ی.ن.ك) له‌باره‌گای (م.س) له‌هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ (تانگ بۆنگ لی) كۆنسۆڵی گشتی كۆماری میللی چین.


له‌ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌ ره‌سمیه‌كه‌یدا كونسۆڵی گشتی چین بۆ هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ دێرینه‌كانی نێوان كۆماری چین و عیراق به‌ گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك تاڵه‌بانیدا.


دووپاتیشی كرده‌وه‌ به‌كردنه‌وه‌ی كۆنسۆڵگه‌ری چین په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ده‌ین و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌بن له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌موو شێوازه‌كانی تیرۆرو له‌هه‌فته‌ی داهاتوشدا هاوكاریه‌كانی حكومه‌تی چین له‌خۆراك و ده‌رمان و پێداویستیه‌كان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئاواره‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان.


لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كان سوپاسی حكومه‌تی چینی كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاریانه‌و داوای لێكردن هاوكاریه‌كانیان بۆ ئاواره‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی وه‌رزی زستان بێت، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای بوونی قه‌یرانی دارایی توانیویه‌تی به‌هانای زیاتر له‌ملیۆنێك ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراقه‌وه‌ بێت كه‌ هه‌رێمی كورستان ژماره‌ی دانیشتوانه‌ی نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌سه‌.


 له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدی میوان ئه‌م هه‌وڵه‌ مرۆییه‌ی كوردستانی به‌رز نرخاند له‌ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان و هیواشی خواست ئه‌م ره‌وشه‌ ناله‌باره‌ی هاتۆته‌ ئارا به‌زوویی تێبپه‌ڕێنرێت و ئاماده‌یی خۆشیان ده‌ربڕی له‌ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كان به‌ مه‌به‌ستی زیاتری گه‌شه‌پێدانی كوردستان.


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) به‌یاوه‌ری ھه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان كردو پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی تازه‌یان له‌ به‌رێز عی بادی وه‌ك كونسوڵی وڵاتی ئێران له‌ھه‌رێمی كوردستان كردو ھیوای سه‌ركه‌وتیان له‌ پۆسته‌ تازه‌كه‌یدا بۆ خواست. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ كونسوڵی تازه‌ی ئێران رایگه‌یاند ھه‌موو ھه‌وڵێك بۆ به‌ره‌و پێش بردنی په‌یوه‌ندی زیاتری وڵاتی ئێران له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ھه‌رێم ده‌دات.


 راشیگه‌یاند: مێژووی په‌یوه‌ندیه‌كانی ھه‌ردوولا له‌مێژینه‌ویه‌ و ئه‌ركی ھه‌مووانه‌ كار بۆ پاراستن و به‌ره‌وپێش بردنی بكه‌ین.

PUKmedia  فۆتۆ/ ده‌رباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket