riklam

ئه‌فریقای باشور: سه‌رسامبووین به‌ قوربانیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌

kurdistani 08:18 PM - 2014-09-17
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ توشی شۆكی كردین

كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ توشی شۆكی كردین

به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوون به‌ به‌ڵگه‌و نه‌هامه‌تیه‌كان و ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كورد ئه‌نجمادراوه‌، وه‌ك تاوانی كیمیباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مڕۆ 17-9-2014 هه‌ردوو رێكخراوی ئۆڵوف شود گڵوباڵ ریلیڤی ئه‌فریقای باشوور سه‌ردانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد.

حه‌كیم عه‌لی لێپسراوی رێكخراوی ئۆڵوف شود له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ ئه‌فریقای باشوره‌وه‌ هاتووین و هاوكاری ئه‌فریقامان گه‌یانده‌ ئاواره‌ ئێزیدییه‌كان، كه‌ به‌هۆی په‌لاماره‌كانی داعشه‌وه‌ ئاواره‌بوون، ده‌شمانه‌وێت له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌فریقیه‌كان ئاشنا بكه‌ین به‌ به‌ڵگه‌كانی كیمیباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ لوفێ لێپسراوی رێكخراوی گڵوباڵ ریلیڤ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ناخه‌وه‌ گریانم دێت ئه‌م تاوانه‌ دڕنده‌یه‌ ده‌بینم.

وتیشی: خۆشبه‌ختم كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌بینم هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌ژی، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م شاره‌ كراوه‌ كۆمه‌ڵكوژیه‌كی گه‌وره‌یه‌، ئێمه‌ ئه‌مڕۆ توشی شۆك بوین به‌م دیمه‌نانه‌، بۆیه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمان ئه‌زانین چیمان بۆ بكرێت بۆ گه‌لی كوردی بكه‌ین، كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌دان هه‌زار كه‌سی ئاواره‌ی له‌ ئامێز گرتووه‌..

شایه‌نی باسه‌ وه‌فده‌كه‌ هاوكاری گه‌یانده‌ 2 هه‌زار خانه‌واده‌ی ئێزیدی و به‌شێكی دیكه‌شیان له‌ شێرناخ و سلۆپی باكوری كوردستان هاوكاریان به‌سه‌ر ئاواره‌ ئێزیدیه‌كاندا دابه‌شكرد.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

1118201792014_5555.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket