رۆژنامه‌نوسێكی جه‌نگ: چوارجار له‌مه‌رگ رزگارم بووه
kurdistani 11:29 AM - 2014-09-17هه‌موو چركه‌و ساته‌كانی ژیانمان له‌مه‌ترسیدایه
رۆژنامه‌نوسی خۆبه‌خش ئاسان نه‌جم ئه‌و گه‌نجه‌یه كه ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلیمانیه‌و تازه ژیانی هاوسه‌ری پێكهیناوه‌و له‌سه‌ره‌تایی تێكچونی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌ی جه‌له‌ولاو سنوری ناوچه دابڕێندراوه‌كانی پارێزگای دیاله‌وه واتا له 9-6-2014 و رۆژانی دواتر خۆبه‌خشانه‌و بێبه‌رامبه‌ر هاتۆته سنوری جه‌له‌ولا سه‌عدیه‌و به‌به‌رده‌وامی هاوكاری سامان نه‌جم-ی برای بووه كه‌یه‌كێكه له‌په‌یامنێره دیار‌و بوێره‌كانی كوردسات نیوز و له‌ماوه‌ی رابردوودا ئاسانی خۆبه‌خش له‌گه‌ڵ سامانی هاوكارو برای چوار جار له‌مه‌رگ رزگارییان بووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو رۆژنامه‌نوسه خۆنه‌ویست و دیاره‌ی بواری رایگه‌یاندنی كوردی هه‌موو رۆژێكیان له‌مه‌ترسیدایه خۆشه‌ویستی و پابه‌ندبوونی ئه‌خلاقی ئه‌م دوو رۆژنامه‌نوسه به‌كاری راگه‌یاندنه‌وه پێوه‌ری تێپه‌ڕاندوه به‌جۆرێك دایكیان گه‌وره‌ترین نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا، له‌به‌ر گرنگیدانیان به‌كاره‌كه‌یان و به‌كه‌ناڵه‌كه‌یان ئه‌م دوو گه‌نجه رۆژنامه‌نوسه ئاماده‌یی رۆژی نه‌شته‌رگه‌ری دایكیان نه‌بوون و دوای مانگ و نیوێك دایكیان بینیوه‌و سه‌ردانیان كردوه‌و وه‌ك خۆشیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه بیر له‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه ناتوانن سه‌یری دایكیان بكه‌ن، به‌ڵام دایكیان ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندون كه كاره‌كه‌تان زۆر له‌وه‌پیرۆزتره كه بێن و له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا له‌سه‌ر سه‌رم بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر دیار‌و كاریگه‌ر بووبێت ئه‌وه‌یه خۆنه‌ویستی و بوێری ئه‌م دوو رۆژنامه‌نوسه‌یه سامان ژیانی هاوسه‌ری پێكهیناوه‌و دوو منداڵی چاوگه‌شی هه‌یه، ئاسانی رۆژنامه‌نوسیش تازه ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌و ژیانی تایبه‌تی خۆی جێهێشتوه‌و له‌سلێمانیه‌وه هاتۆته‌وه خانه‌قین و هاوكاری برا رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی ده‌كات، ئاسان زۆر چاونه‌ترسانه‌و له‌ته‌واوی روداو‌و په‌لاماره‌كان و هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه‌و تێكشاندنه‌كانی داعشدا بوونی هه‌بووه‌و هه‌موو سه‌روه‌ریییه‌كانی تۆمار كردوه ئاسان له‌دوای هاتنی بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ و نیشاندانی راستییه‌كانی پارێزگاریكردن له‌خاكی پیرۆزی كوردستان، ته‌نها یه‌كجار گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و بینینی دایكی به‌مه‌به‌ستی دیداریكی تایبه‌ت په‌یوه‌نیدمان به‌رۆژنامه‌نوسی خۆبه‌خش ئاسان نه‌جمه‌وه كرد.
سه‌ره‌تا لێمانی پرسی چه‌ندجار ژیانت له‌مه‌ترسیدابووه ؟ له‌وه‌ڵامدا ئاسان وتی: هه‌موو چركه‌و ساته‌كانی ژیانمان له‌مه‌ترسیدایه‌و ئه‌وه‌ی دیار بووبێت و زۆر ترسناك بوبێت چوار جاری گه‌یاندنی راستیه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك خۆی بووه، له‌سنوری جه‌له‌ولا كه‌یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ كاك پۆلاد بووین له‌نزیكی نه‌خۆشخانه‌ی جه‌له‌ولاو دوه‌میان له‌گه‌ڵ عه‌قید هه‌ژار بووین له‌گه‌ڕه‌كی وه‌حده له‌پشتی مۆلیده‌كه‌و سێ یه‌میان له‌خاڵی پشكنینی مرور له‌ناوچه‌ی مه‌رجانه بووین له‌گه‌ڵ لیوا حسێن منێور وعه‌قید هه‌ژارو چواره‌م جاریش به‌داخه‌وه رۆژی پاشه‌كشێی هێزی پێشمه‌رگه بوو، له‌جه‌له‌ولا كه زۆر به‌ئاسته‌م رزگارمان بوو به‌نده ف گوللـه‌یه‌كی چه‌كی قه‌ناس به‌ر پانتۆڵه‌كه‌م كه‌وتوو سامانی برامشم گوللـه‌یه‌كی چه‌كی قه‌ناس به‌ناو قژیدا رۆشت و قژی سوتاند، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا تائێستا هه‌ردوكمان سه‌لامه‌تین كه هه‌ردوكمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌می هاوڕێ و براده‌رانمان بوو، به‌ڵام زۆر بیرمان لای یه‌كتر بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردووكمان زۆر خه‌مبار بووین به‌شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رمان، كه به‌داخه‌وه له‌سه‌ره‌تایی جه‌نگه‌وه چه‌ندین هاوڕێی خۆشه‌ویستمان شه‌هیدبوون.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27