riklam

ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر درێژده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 05:38 PM - 2014-09-11
ته‌نها بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانه‌

ته‌نها بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانه‌

ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان درێژكرایه‌وه‌

له‌ په‌یامێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، وه‌زاره‌تی خویندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ كه‌سوكاری (شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان) بۆ پێشكه‌شكردنیان بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ری ناوخۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015)، بڕیاریانداوه‌ كه‌ ماوه‌ی پێشكه‌شكردن تا رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (16/9/2014) درێژبكه‌نه‌وه‌.

ده‌قه‌كه‌ی:
بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان (باوك، دایك، هاوسه‌ر، كچ، كوڕ، خوشك، برا) بۆ پێشكه‌شكردنیان بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ری ناوخۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015)، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا ماوه‌ی پێشكه‌شكردن تا رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (16/9/2014) درێژبكاته‌وه‌، ئه‌م ماوه‌یه‌ش ته‌نها بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانه‌.

PUKmedia  راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket