riklam

بێ به‌رامبه‌ر كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان دابینده‌كرێت

kurdistani 05:25 PM - 2014-09-11
.

.

 سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان / سلێمانی، ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن تایبه‌ت ده‌كات به‌ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان.

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان / سلێمانی، له‌ نووسراوێكدا كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی خویندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی-یان ناردووه‌، بڕیاریانداوه‌ به‌ ته‌رخانكردنی (25) كورسی خویندنی بێ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ (50) كورسی تر به‌ داشكاندنی (50%) نرخی خوێندن بۆ ده‌رچووانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی كه‌ دانیشتووی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و له‌هه‌مانكاتدا خوێندنی ئاماده‌ییان له‌و ناوچانه‌ ته‌واو كردبێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ نووسراوێكدا به‌ژماره‌ (1092) سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان / دهۆك كردووه‌، له‌ پای ته‌رخانكردنی ئه‌و ژماره‌ كورسیه‌ی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ك هیواشی خواستووه‌ كه‌ نموونه‌ی ئه‌وجۆره‌ چالاكییانه‌ زیاتربێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردن به‌ بواری زانست و پێگه‌یاندن له‌و ناوچانه‌.

PUKmedia  راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket