riklam

32 زمان ده‌زانێت

kurdistani 05:20 PM - 2014-09-06
 "خۆشترین زمان لای من زمانی چینیه‌"

"خۆشترین زمان لای من زمانی چینیه‌"

(یوانیس ئیكۆنۆمۆ) ی ته‌مه‌ن 49 ساڵان كه‌ وه‌رگێڕی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌، 32 زمان به‌باشی ده‌زانێت و ده‌توانێت به‌سه‌رجه‌م ئه‌و زمانانه‌ بنوسێت و بخوێنێته‌وه‌و كاری وه‌رگێڕانیان له‌سه‌ر بكات، له‌كۆی 24 زمانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپاش 21 زمانیان ده‌زانێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هه‌ندێك زمانی تری جیهانی.

یوانیس ئیكۆنۆمۆ له‌ ته‌مه‌نی پێنج ساڵی فێری زمانی ئینگلیزی بووه‌، له‌ حه‌وت ساڵی ئه‌ڵمانی،له‌ ده‌ ساڵی ئیتاڵی، له‌ سیانزه‌ ساڵی روسی، له‌ چواره‌‌ توركی و له‌ شانزه‌ش زمانه‌ ئه‌فریقییه‌كان، له‌ دوای ئه‌وه‌ش فێری زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و هیندی و ئه‌ردی و فارسی بووه‌، ئێستاش سه‌رقاڵی فێربوونی زمانی ئه‌لبانیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی داهاتوودا وڵاتی ئه‌لبانیا ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپادا.

له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی دی ڤێڵتی ئه‌ڵمانیدا ناوبراو رایگه‌یاندووه‌ كه‌ "خۆشترین زمان لای من زمانی چینیه‌".

ئیكۆنۆمۆ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، كاره‌كه‌ی واده‌خوازێت فێری زمانی تریش ببێت، چونكه‌ هه‌ندێكجار له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپادا له‌یه‌ك كاتدا ده‌بێت سه‌رقاڵی وه‌رگێڕانی چه‌ند زمانێك بێت.

ئه‌و وه‌رگێره‌ ناوداره‌ له‌ شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا داده‌نیشێت و گه‌وره‌ وه‌رگێڕی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌.

سه‌رچاوه‌/Die Welt
PUKmedia  بورهان ئه‌مین - ئه‌ڵمانیا

222017692014_image002.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket