داعش دوای 13ساڵ برینه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كولێنێته‌وه!
kurdistani 12:25 PM - 2014-09-02جندو ئیسلام و داعش، زۆرترین زامیان خستۆته جه‌سته‌ی هه‌ڵه‌بجه
جندو ئیسلام و داعش، زۆرترین زامیان خستۆته جه‌سته‌ی هه‌ڵه‌بجه
یه‌كی ئه‌یلولی ساڵی 2001 بۆیه‌كه‌مینجار گروپێكی تیرۆریستی نامۆ له‌شارۆچكه‌ی بیاره‌ی هه‌ورامان له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌ره‌شه‌ئامێزدا راگه‌یاندنی خۆیان ئاشكراكرد‌و كه‌وتنه په‌لاماردانی پێشمه‌رگه‌و دانانی بۆمب و رفاندنی هاووڵاتیان و وه‌رگرتنی سه‌رانه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن له‌كچان و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ئه‌ماره‌تێكی له‌كوردستان هاوشێوه‌ی ئه‌ماره‌ته‌كه‌ی تاڵیبان له‌ئه‌فغانسان و زۆر كرده‌وه‌ی تری نامرۆڤانه.
(جندالایسلام فی الكردستان) ناوی ئه‌و گروپه بیروتوندو تیرۆریستییه بوو كه‌له‌لایه‌ن عه‌بدوڵای شافعی و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی تری توندره‌وی ئه‌فغانی و یه‌مه‌نی و ئوردنییه‌وه سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌كراو دواتریش مه‌لا كرێكار وه‌ك ئه‌میری گروپه‌كه دیاریكرا.
جند، سه‌ره‌تای تیرۆر
كاتژمێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆی 1ی 9ی 2001 3ئۆتۆمبێلی لاند كرۆزر به‌ئاڵایه‌كی ره‌شی به‌رزه‌وه، به‌ناو بازاڕی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا سوڕانه‌وه‌و ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی راگه‌یاندی گروپه‌كه‌یان به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شده‌كردو به‌خێرایی خۆیان ونكرد، له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌به‌ناوی خوای گه‌وره ده‌ست پێده‌كات، پیرۆزبایی دامه‌زراندنی گروپی( جندالایسلام فی الكردستان) له‌مسوڵمانان و لایه‌نگرانیان ده‌كات، سه‌ردار حه‌مه‌ئه‌مین رۆژنامه‌نوس بۆ PUKmedia وتی: جندو ئیسلام له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا شارۆچكه‌ی بیاره‌ی هه‌ورامانیان كردۆته پایته‌ختی سه‌ره‌كی داڕشتنی پلانه تیرۆریستییه‌كانیان، له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جندو ئیسلامدا كه‌هاوشێوه‌ی راگه‌یاندراوی ئێستای داعشه، باس له‌راماڵینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و سه‌ری رمی تیره ژه‌راوییه‌كانیشیان كرده یه‌كێتی و راماڵینی یه‌كێتیان كرده فه‌ریزه‌یه‌كی شه‌رعی سه‌رشانی مسوڵمانان! جونده‌كان سه‌دان هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ییان شه‌هیدكرد، ئێستاش دوای 13ساڵ كه‌له‌به‌رگێكی نوێداو به‌ناوی داعشه‌وه ده‌ركه‌وتوون، جارێكی تر ده‌ستی ره‌شیان گه‌یانده‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی ئازای ناوچه‌كه‌یان شه‌هیدكردووه.
یه‌كێتی و ئه‌مریكا
ئه‌گه‌ر له‌سه‌رئاستی جیهان ئه‌مریكییه‌كان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بن و زۆرترین شه‌هیدیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر به‌خشی بێت، ئه‌وا له‌سه‌رئاستی كوردستان و ناوچه‌كه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هێزێكی نیشتمانپه‌روه‌رو دیموكراسیخواز ئه‌ركی سه‌ره‌كی روبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆری كه‌وتۆته ئه‌ستۆو زۆرترین شه‌هیدی له‌شه‌ڕی تیرۆردا به‌خشیوه، مامۆستا نه‌ریمان عوسمان وتی: شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی له‌شه‌ڕی تیرۆردا تاحاڵی حازر له‌گه‌ڵ شه‌هیدی لایه‌نه‌كانی تر به‌راوردناكرێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌رای هه‌زاران شه‌هیدی تر كه‌له‌كرده‌وه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه‌كاندا شه‌هیدبوون.
راشیگه‌یاند: تیرۆریستانی رێكخراوی قاعیده هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مریكا به‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خۆیان ده‌زانن، له‌كوردستانیش و به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌له‌شه‌ڕگه‌كانی ناوچه‌كه‌ی هه‌وراماندا ده‌ست پێشمه‌رگه‌كه‌وتوون، تیرۆریستانی جندو ئیسلام بڕوایانوابووه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مه‌ترسی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر تیرۆریستان و له‌ناوبردنی گه‌راكانی تیرۆر، هه‌ربۆیه به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراو ئه‌میرو سه‌ركرده‌كانی تیرۆریستان فه‌رمان به‌چه‌كداره‌كانیان ده‌ده‌ن له‌كوردستان شه‌ری یه‌كێتی بكه‌ن و له‌وناوبردنی یه‌كێتی بكه‌ن به‌سه‌ره‌تای روخانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشیانوابوو به‌بێ له‌ناوبردنی یه‌كێتی ناتوانن بگه‌نه ئامانجه‌كانیان، هه‌روه‌ك پێشیانوابووه دوای له‌ناوبردنی یه‌كێتی ئه‌وا كوردستان ده‌بێته چه‌ورترین پاروو له‌گه‌رووی تیرۆریستان‌دا.
مێژووی دوباره ده‌بێته‌وه!
ئه‌گه‌ر مێژووی دروستبوونی یه‌كه‌مین گروپی تیرۆریستی بۆ سه‌ره‌تای ئه‌یلولی 2001 بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا مێژووی یه‌كه‌مین كرده‌وه تیرۆریستی كه‌له‌لایه‌ن گروپێكی دیاریكراوه‌وه ئه‌نجامدرابێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژی 22ی ئه‌یلول، سه‌روه‌ت حه‌مه‌ئه‌مین رایگه‌یاند: له‌و رۆژه‌دا له‌گوندی خێڵی حه‌مه له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه، پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌كۆمه‌ڵ، به‌فیشه‌ك و چه‌قۆو ته‌ورو ته‌رداس شه‌هیدكران، ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی 13ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌دا، جارێكی تر یه‌كێتی و پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له‌ریزی پێشه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی تیرۆردان، وتیشی: جندو ئیسلام له‌ساته‌وه‌ختی دروستبونیدا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌پێویسته ده‌وڵه‌تێكی خه‌لافه‌ت له‌ناوچه‌كه دابمه‌زرێت، ئێستاش داعش هه‌مان داوای هه‌یه، جندو ئیسلام ژیانی ئاسایی له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سه‌نده‌وه كه سه‌ربه‌ئاینێكی جیاواز له‌ئاینی ئیسلامن، ئێستاش داعش به‌هه‌مان شێوه كارده‌كات و هاوڵاتیانی ئاینه جیاوازه‌كان قڕده‌كات و به‌نامرۆڤانه شه‌هیدیان ده‌كات، جندو ئیسلام له‌كاروكرده‌وه‌یاندا توندوتیژو به‌زه‌برو زه‌نگ و سه‌ركێش بوون، دژی هه‌موو بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی تاك بوون، داعش هه‌مان سیفه‌تی هه‌یه، جندو ئیسلام دژی ئه‌وه بوون كچانی هه‌ورامان له‌خوێندنگه‌كاندا بخوێن! داعش له‌موسڵ هه‌مان رێگری له‌كچان ده‌كات.
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان په‌كخست!
تیرۆریستانی جندو ئیسلام ، پێش ئه‌وه‌ی دروستبونی خۆیان رابگه‌یه‌نن له‌ریزه‌كانی هێزی دووی سۆرانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا چالاكی سیاسی و سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بوو، رێبوار گۆران مامۆستای بنه‌ره‌تی زیاتری بۆ PUKmedia خسته‌ڕوو وتی: هێزی دووی سۆران كه‌دواتر بوون جندو ئیسلام هێزێكی كاڵفامی بیرتوندی لاساربوون، ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاته‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ئاشكرا نیگه‌رانییه‌كانی خۆی له‌ئاژاوه‌و كاره قێزه‌ونه‌كانی ئه‌و هێزه‌ی خۆی نه‌ده‌شارده‌وه، هێزی دووی سۆران كه‌هه‌وێنی جندو ئیسلامی تیرۆریست بوون، نه‌ك هه‌ر توندوتیژ به‌زه‌بروزه‌نگ و تۆقێنه‌رو مرۆڤ كوژبوون، به‌ڵكو زه‌ره‌روزیانێكی گه‌وره‌یان له‌كاروانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌شاندو زیانه‌كانی ئه‌و تاقمه تائێستاش به‌روخساری شاره‌كه‌وه دیاره.
راشیگه‌یاند: تیرۆریستانی جندو ئیسلام رێگبوون له‌دروستكردنی 400 خانوو بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن خێرخوازێكی بیانییه‌وه، پاساوی رێگرییه‌كه‌شیان ئه‌وه‌بوو كه‌خێرخوازه‌كه ئافره‌ته‌و سه‌ری نه‌پۆشیوه! تیرۆریستان هه‌ربه‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو زامی هه‌ڵه‌بجه‌یان قوڵتركردو زیاتر له 300پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی یه‌كێتیان له‌ناوچه‌كه‌دا به‌درڕندانه شه‌هیدكرد، جاده‌و رێگاوبانه‌كانیان بۆمب رێژكرد، زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانیان ئه‌ڵغام رێژكردو تائێستاش به‌شێك له‌زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان مه‌ترسی مه‌رگیان له‌سه‌ره، تیرۆریستانی جندو ئیسلام ئێستاش له‌ریزه‌كانی داعشدا به‌هه‌مان نه‌فه‌سی 13ساڵ پێش ئێستا كارده‌كه‌ن و هه‌مان ئه‌و تاوانانه دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه‌پێشتر ئه‌نجامیاندابوو، بۆ نه‌گبه‌تیش به‌شێكی زۆری قوربانییه‌كان هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه 13ساڵ به‌رله‌ئێستا له‌هه‌ڵه‌بجه قوربانیان ده‌دا، هه‌روه‌ك چۆن تاوانباره‌كانیش هه‌مان ئه‌و تاوانبارانه كه‌پێشتر له‌هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان پیاوكشتن و سه‌ربڕینیان ئه‌زموون كردبوو!
سه‌ربڕین، مۆدێلی شه‌ڕی تیرۆریستان
تیرۆریستانی جندو ئیسلام ئێواره‌ی رۆژی 22ی ئه‌یلولی 2001 یه‌كه‌مین په‌لاماری تیرۆریستانه‌یان كرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و 43پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیان شه‌هیدكرد، به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان و وێنه‌و دیكۆرمێنته‌كان تیرۆریستانی جندو ئیسلام ژماره‌یه‌ك له‌پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیان به‌زیندویی سه‌ربڕیوه‌و چه‌قۆو ته‌ورو ته‌ورداسیان بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه به‌كارهێناوه، فه‌ریده محه‌مه‌د دانیشتووی گوندی خێڵی حه‌مه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه، ئه‌و وه‌ك شایه‌تحاڵ له‌باره‌ی روداوه‌كانه‌وه ده‌ڵێت: شه‌ڕی ئیسلامییه توندره‌وه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئاسایی بوو، چونكه ده‌مێك ساڵ بوو شه‌رله‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام شێوازی شه‌ره‌كه بۆ ئێمه مایه‌ی شۆك و ترسێكی گه‌وره‌بوو، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی به‌به‌رچاوی ئێمه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی كه‌باوكێك و دوو كوڕی تیا‌بوو به‌دڕندانه‌ترین شێوه شه‌هیدكران، وتیشی: تیرۆریسته‌كانی جندو ئیسلام چه‌قۆو ته‌ورداسیان پێ‌بوو، چه‌قۆو ته‌ورداسه‌كان خوێنیان لێ ده‌تكا! ئه‌مانه‌ی ئێستاش ئه‌م داعشانه هه‌ر ئه‌و تیرۆریستانه‌ن كه‌پێشتر له‌ناوچه‌كه‌ی ئێمه هه‌بوون.
داعش و بڕیاری هاوپه‌یمانان
تائێستاش ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی دنیا به‌رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، ته‌نیا له‌شه‌ڕی تیرۆردا هاوڕاو هاوهه‌ڵوێست بوون، هه‌موو ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی دنیا تیرۆر به‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگه وێنه ده‌كه‌ن كاتێك قه‌سابخانه‌ی خێڵی حه‌مه رویدا ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاوه روداوه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ باسده‌كرا، به‌ڵام دواتر پیشاندانی وێنه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كان و بڵاوبونه‌وه‌ی شێوازی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئیقلیمی و جیهانی لێكه‌وته‌وه‌و ناڕه‌زایی شه‌قامی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی تیرۆریستان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندو ئه‌مریكاو هاوكاره‌كانی سه‌رهێڵی دیموكراسی جه‌نگیان له‌دژی تیرۆر راگه‌یاندو هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆیان بۆ كورد‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌و جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جیهانی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی تیرۆر‌و دژه تیرۆردا دابه‌شكردو كوردی وه‌ك هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی شه‌ری دژه تیرۆر ناساند، دواتریش فـڕۆكه جه‌نگییه شه‌ركه‌ره‌كانی نارده ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و به‌هاوكاری هێزه زه‌مینیه‌كانی ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی، ته‌نیا له‌ماوه‌ی 7رۆژدا په‌یكه‌ری ره‌شی تیرۆر تێكشكێنرا.
PUKmedia هاوكار محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28