riklam

سلێمانی.. خولی راهێنانی سه‌لامه‌تی راگه‌یاندن

kurdistani 11:56 PM - 2014-09-01
خولی سه‌لامه‌تی راگه‌یاندن

خولی سه‌لامه‌تی راگه‌یاندن

هه‌ردوو رۆژانی 31/8 و1/9/2014 له‌هۆڵی ئۆتێل په‌رێژ له‌ سلێمانی.. سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری راهێنانی فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی IFJ خولێكی دوورۆژه‌ی بۆ 20 بیست رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵه‌كانی سنووری لقی سلێمانی كرده‌وه‌.. خوله‌كه‌ به‌ناونیشانی (راهێنانی سه‌لامه‌تی راگه‌یاندن) بوو، به‌مه‌به‌ستی راهێنان و فێركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ له‌ چۆنیه‌تی خۆپاراستن و رزگاربوونی رۆژنامه‌نووس و تیمه‌كانیان له‌كاتی شه‌ڕو شۆڕو ته‌قینه‌وه‌كاندا، هه‌روه‌ها رفاندن و خۆ رزگاركردن له‌ جه‌نگه‌كاندا، مین و عه‌بوه‌و خۆپاراستن، جۆره‌كانی چه‌ك و پێكانه‌كان و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و چه‌ندین بابه‌تی تریش كه‌ له‌لایه‌ن راهێنه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی محه‌مه‌د ئاكره‌یی وترانه‌وه‌.....

چه‌ندین بابه‌تی به‌سودو گرنگ بۆ دۆخی ئێستا خرانه‌ به‌رده‌م خوێندكارانی خوله‌كه‌ وترانه‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان یه‌ك را بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ دۆخێكی وه‌ك ئه‌مڕۆی كوردستان و بوونی به‌ره‌یه‌كی جه‌نگ و شه‌ڕگه‌یه‌ك كه‌ سنووره‌كه‌ی زیاتر له‌ هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بێت خولێكی له‌م جۆره‌ ته‌واو پێویسته‌و به‌سووده‌، بڕیاریشه‌ به‌شداربوان ئه‌و زانیاریانه‌ی وه‌ریان گرتوه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی خۆیاندا به‌ هاوكارو هاوپیشه‌كانی خۆیانی بڵێنه‌وه‌..

له‌كۆتایی خوله‌كه‌شدا به‌ ئاماده‌بوونی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن و ده‌رچون له‌ فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی IFJ درایه‌ به‌شداربوانی خوله‌كه‌..

PUKmedia فۆتۆ: ئه‌كره‌م ئه‌نوه‌ر و سدیق عه‌واڵی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket