riklam

بروسكه‌ی سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ شه‌هیدبونی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان

kurdistani 11:08 PM - 2014-09-01
بروسكه‌ی سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال

بروسكه‌ی سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال

سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ شه‌هیدبونی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له‌ وانه‌ شه‌هیدی فه‌رمانده‌  حه‌ربی كوخیی برای شه‌هیدی فه‌رمانده‌ عه‌لی كوخیی  و هاوڕێكانی و شه‌هیدی فه‌رمانده‌ عه‌مید شێخ سه‌ربه‌ست كانی هه‌نجیریی برای مامۆستا كه‌مال كه‌ له‌  سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریی و به‌گژاچونه‌وه‌ی تێرۆریستان ی داعش  گیانی خۆیان به‌خت كرد پرسه‌ نامه‌ی ماته‌مینیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان كردوه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی :

به‌ ناوی یه‌زدانی مه‌زن و میهره‌بانه‌وه‌

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی فه‌رمانده‌  حه‌ربی كوخیی و و عه‌مید شێخ سه‌ربه‌ست و هه‌ڤاڵه‌كانیان به‌داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هید بونی  كاكه‌ حه‌ربیی و   كاك عه‌مید سه‌ربه‌ست و هه‌ڤاڵه‌كانیانمان پێگه‌یشت ، له‌جیاتی سه‌رۆك مام جه‌لال  پرسه‌و ماته‌مینی  قوڵتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ین و  دڵمان له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ و كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌و پۆله‌ شه‌هیده‌دایه‌ .

ئه‌م ر یزه‌ نه‌مامه‌ی كه‌ ره‌گ و ریشه‌یان له‌ خاكی كوردستان داكوتا و گیانی خۆیان به‌خشیی به‌ كوردستانه‌كه‌یان ،بونه‌ رێبواری كاروانی شه‌هیدانی  رێگای پاراستنی دیموكراسیی ، فیدراڵیی ، رزگاریی ، ئازادیی و روناكیی   و به‌ خوێنی گه‌شیان باڵای كه‌ڵه‌گه‌تی دیموكراسیی و ئازادییان ئاودا و كردیانه‌ تیرێكی گورچكبڕ و  ناخی ره‌شیی تێرۆریسته‌كانی داعش و داڵده‌ده‌ر و هاوسۆز و به‌خێوكار و په‌روه‌رده‌كاره‌ دڵً ره‌شه‌كانیان كون كرد ، كه‌ مه‌رامیانه‌ ئه‌م ئه‌زمونه‌(به‌خوێن و پڕ له‌ ژانی گه‌ل  و ده‌رده‌سه‌رییه‌زۆره‌ به‌دیهاتوه‌ )، به‌ ناوی جۆراو جۆر  و ترس و تۆقاندن  له‌ ناوببه‌ن . به‌ڵام شێره‌ كوڕانی وه‌ك ئه‌م پۆله‌ شه‌هیده‌ داستانه‌كانی رابردوی پێشمه‌رگه‌یان  له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییدا دوباره‌ كرده‌وه‌ و ئه‌وه‌تا سه‌ركه‌وتن له‌ دوای سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كرێت كه‌ خوێنی ئه‌م پۆله‌ شه‌هیده‌  لاپه‌ڕه‌یه‌كی تری ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی تۆمار كردوه‌ .

نه‌مری و سه‌ربه‌رزی  بۆ شه‌هیدانی فه‌رمانده‌ كاكه‌ حه‌ربی كوخیی و  و عه‌مید شێخ سه‌ربه‌ست كانی هه‌نجیره‌یی و هه‌ڤاڵه‌كانیان .
مه‌رگ  و نه‌مان بۆ تێرۆریستان .

سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)


PUKmedia


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket