riklam

جه‌له‌ولا.. داعش له‌ناوخۆیدا شه‌ڕێتی

kurdistani 10:59 PM - 2014-09-01
 چه‌ندین ئه‌ندامیان له‌یه‌كتری كوشتوه‌

چه‌ندین ئه‌ندامیان له‌یه‌كتری كوشتوه‌

شه‌ڕوپێكدادانی قورس له‌نێوان چه‌كدارانی داعشدا روویداوه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین چه‌كداریان له‌یه‌كتر كوشتووه‌و برینداركردوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ جه‌له‌ولا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 1-9-2014، شه‌ڕوپێكادانی قورس له‌ نێوان هه‌ردوو عه‌شیره‌تی كریمی و به‌بی وه‌یس كه‌ دوو هۆزی عه‌ره‌بن له‌ جه‌له‌ولاو چونه‌ته‌ پالًَ تیرۆرستانی داعش و هاوكارییان ده‌كه‌ روویداو به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین چه‌كداری تیرۆرست له‌نێوان هه‌ردوو هۆزه‌ تیرۆرسته‌كه‌دا كوژرانو بریندابوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌ نێوان هه‌ردوو هۆزی كریمی و به‌نی وه‌یس له‌ جه‌له‌ولا 3 چه‌كداری تیرۆرست له‌ عشیره‌تی كریمی كوژراون و 4 ی تریش برینداربوون و هه‌رله‌ و شه‌ڕو پێكدادانه‌شدا 5 چه‌كداری تیرۆرستی عه‌شیره‌تی به‌نی وه‌یس برینداربوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی ئه‌و دوو هۆزه‌ كه‌ سه‌ربه‌ تیرۆرستانی داعشن چه‌ندین رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌و ناوبه‌ناو شه‌ڕووپێكدادان له‌نێوان هه‌ردوو هۆزی تیرۆرستدا رووده‌دات و چه‌ندین ئه‌ندام له‌یه‌كتری ده‌كوژن و بریندارده‌كه‌ن.

جێی باسه‌، هه‌ردوو هۆزی كریمی و به‌نی وه‌یس دوو هۆزی عه‌ره‌بن  له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو له‌گه‌ڵ هاتنی چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ ناوچه‌كه‌، ئه‌ندامانی ئه‌و دوو هۆزه‌ هاوكاری تیرۆرستانی داعشیان كردوه‌و ئه‌ندامه‌كانیان بوونه‌ته‌ چه‌كداری داعش، له‌ئێستادا شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوو هۆزه‌كه‌دا به‌رده‌وامه‌و چه‌ندیان له‌یه‌كتر كوشتوه‌، به‌هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر وره‌ی چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش دابه‌زیوه‌ و دووبه‌ره‌كیان تێكه‌وتووه‌و ریزه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی له‌یه‌كتر پچراون .

PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket