پێشمه‌رگه .. زاراوه‌یه‌كی جیهانی
kurdistani 09:04 PM - 2014-09-01.
پێشمه‌رگه .. بووه به زاراوه‌یه‌كی پیرۆزی جیهانی
ره‌زا شوان
پێشمه‌رگه وشه‌یه‌كی پیرۆزی كوردییه، به واتای ئه‌و قاره‌مانه كورده شۆڕشگێڕانه دێت كه له پێناوی ئازادی و رزگاری كوردستان دا .. مه‌رگی خۆیان خستۆته پێش هه‌موو شتێكه‌وه و، هه‌رده‌م گیان له‌سه‌ده‌ستن و، شه‌هیدبوونیان له پێناوی كوردستان دا. لووتكه‌ی شكۆداری و سه‌روه‌ری و نه‌مرییانه، بۆیه پێشمه‌رگه ترس نازانێت و هه‌رگیز له گیانبه‌خشین و مردن سڵی نه‌كردۆته‌و و سڵ ناكاته‌وه.
وشه‌ی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له (68) ساڵ به‌ر له ئێستا، سوپای كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه بوون، كه رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان له سوپای شای داگیركه‌ر رزگاركرد .. له‌و كاته‌وه ( پێشمه‌رگه ) بوو به زاراوه‌یه‌كی پیرۆزی ده‌قگرتووی كوردی .. وشه‌ی ( گریلا ) ش هه‌ر هه‌مان مه‌به‌ست ده‌گه‌یه‌نێت ودوو وشه‌ی هاومانن .. له‌وه‌پێشتر چه‌ندین وشه‌ی تری كوردیمان به‌كار هێناوه وه‌كو : ( جه‌نگاوه‌ر، شۆڕشگێر، شه‌ڕكه‌ر، چه‌كدار، پاسه‌وان ) ، به‌ڵام هیچ له‌و وشانه به قه‌ی وشه‌ی ( پێشمه‌رگه) پیرۆز و شیرین و ده‌قگرتوو نین .. له ئه‌مڕۆدا، پێشمه‌رگه بۆته وێردی شیرینی سه‌ر زمانی گه‌وره و بچووكی كوردمان .. پێشمه‌رگه بۆته سونبڵ و هێمای قاره‌مانێتی و دڵسۆزی و گیانبه‌خشین له پێناوی كوردستانی خۆشه‌ویستمان .
ته‌نانه‌ت ناحه‌زان و نه‌یارانی گه‌له‌كه‌شمان، چ به زمانی عه‌ره‌بی و توركی و فارسی كه جاران وشه‌ی نابه‌جێ و ناتوره‌ی ناشیرینیان له پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌نا، له ئه‌مڕۆدا به (پێشمه‌رگه‌كان) ناویان ده‌به‌ن .. له ئه‌مڕۆدا هه‌موو راگه‌یاندنه‌كان و، میدیاكانی جیهان، وشه‌ی (پێشمه‌رگه ) به‌كارده‌هێنین، هه‌مووشیان ده‌زانن كه له زمانه‌كانی خۆیاندا هاومانای وشه‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه .. به‌ڵام به‌كارهێنانی وشه‌ی پێشمه‌رگه‌یان پێ جوانتر و خۆشتره، له وشه هاوماناكانی خۆیان، وشه‌ی پێشمه‌رگه چووه فه‌رهه‌نگی زمانی گه‌لانه‌وه .. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قاره‌مانێتی و دلێری و، بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی راست و دروست و، بۆ ره‌وشت به‌رزی و، مرۆڤایه‌تی و، رۆڵی جوامیرانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.. له شه‌ڕی به‌رگری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دڕنده‌ترین و كێویترین و كۆنه‌په‌رسترین و بێ ره‌وشترین و شۆڤێنیترینو تیرۆریسترین تیرۆریست له جیهاندا، كه داعشی دوژمنی هه‌موو پرانیسپه ره‌وشتییه‌كان و دوژمنیهه‌موو به‌ها مرۆییه‌كانن و،دژی هه‌موو ئایین و بڕواكانن .. ئه‌وان ته‌نها باوه‌ڕیان به ئایدیۆلۆجیای بۆگه‌ن و كۆنه‌په‌رست و شۆڤێنی خۆیان هه‌یه .. ئه‌م شه‌مشه‌مه كوێرانه‌ی تاریكی ، دژی ئازادی ئافره‌تانن، ئافره‌ت به كاڵایه‌كی بازرگانی و، به كۆیله‌ی پیاوی ده‌زانن، به چاوێكی كه‌متر لێیان ده‌ڕوانن، بۆیه ئه‌و تیرۆریسته‌ی كه به‌ده‌ستی ژنانی پێشمه‌رگه‌ی كورد بكوژرێت، به سووكی ناوی ئه‌و كوژراوانه‌یان ده‌به‌ن وبه دۆزه‌خی ناویان ده‌به‌ن و، ناچنه به‌هه‌شته‌وه .. هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی كه كلیلی ده‌رگای به‌هه‌شت و دۆزه‌خ به ده‌ستی ئه‌وان بێت، ئه‌مان بڕیاری چوونه دۆزه‌خ یا به‌هه‌شت ده‌ده‌ن ..
ه‌وه‌ش گه‌نجان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و له‌ڕێ ده‌ریان ده‌كه‌ن .. ئه‌وه ده‌خه‌نه مێشكیانه‌وه تا زووتر خۆیان بده‌ن به كوشتیا خۆیان بته‌قێننه‌وه .. زوتر ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و كۆشكیان بۆ ئاماده‌كراون، هه‌ریه‌كه‌ش حه‌فتا حۆری ده‌درێتی .. خه‌لیفه و والییه‌كانیشیان جیاوازن و، شوێنیان له فه‌رۆستدا ده‌بێ و پشكی شێری حۆریان به‌رده‌كه‌وێت .. ئه‌مه‌یه ئه‌قڵییه‌تی ئه‌م مێشك به تاڵ و بۆگه‌ن و كۆنه‌په‌رستانه .. ئه‌مانه دژی شارستانی و ئاودانی و پێشكه‌وتنن، ، دژی ئازادی و ئاشتی و دیموكراتی و گه‌شه‌كردن و پێكه‌وه ژیان و فره‌ڕه‌نگین .. ریبازی ئه‌مان سه‌ربڕین و كوشتن و سوتاندن و زینده‌به‌چاڵكردن و، دزی و تاڵانی و، نامه‌ردی و بێ ڕه‌وشتی و ئابڕووبردنی ئافره‌تانه .. ئه‌مانه تاركی په‌رستن و، دژی رووناكی ئاوه‌دانین .. دژی به‌خته‌وه‌ری و شادی و خۆشین .
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌وه، پێشمه‌رگه بۆته هێمای ئازادی و مرۆڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی وبرایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و مرۆڤ دۆستی .. ئای له‌و دوو دیمه‌نه پێچه‌وانه‌یه‌ی كه بینیم، دڵنیام زۆر كه‌سیكه‌ش بینیویانه .. داعشێك چاوی دیلێكی پێشمه‌رگه‌ی به‌ستبۆوه و، چه‌قۆیه‌كی گه‌وره‌ی لای ملی راگرتبوو .. به‌ڵام له سایتێكی كه‌دا دیمه‌نی پێشمه‌رگه‌یه‌كم بینی ئه‌و شووشه ئاوه‌ی كه بۆ خوی هه‌ڵی گرتبوو، ئاوه‌كه‌ی خۆی ده‌كرده ده‌می دیلێكی داعشه‌وه.. ئه‌مه‌یه ره‌وشت و كه‌لتووری بگۆن و نامه‌ردیی ئه‌وان .. ئه‌مه‌شه ره‌وشتی به‌رز و كه‌لتووری ره‌سه‌ن و، لێبووردن و رێزگرتنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌دیله‌كان .. له ئه‌مڕۆدا پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ته‌نها به‌رگری له خاكی كوردستان ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌رگری له عێراق و له هه‌موو ناوچه‌كه و له جیهان ده‌كه‌ن، ته‌نها هێزیشن كه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن ..داعشی تیرۆریست رێكخراوێكی به‌كرێگیراوه، مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان هه‌یه .. ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه له جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕی داعش ده‌كه‌نگه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوونایه، ئه‌م ڤایرۆسه پیسه تووشی زۆر شوێنی تری جیهان ده‌بوو .. بۆیه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌ستخۆشی له ئێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان ده‌كه‌ن و، به ئه‌وپه‌ڕی ریزه‌وه ناوتان ده‌به‌ن .. ستاییشی ئازایه‌تی و خۆڕاگری و به‌رگریكردن و هێڕش بردن و ده‌ستوه‌شاندنتان ده‌كه‌ن.. شه‌ڕ و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی ئێوه‌ی پێشمه‌رگه بوونه‌ته مانشێتی گه‌وره‌ی رۆژنامه‌كانیان و، گرنگترین هه‌واڵی میدیاكانیان .. چه‌ندین ده‌وڵه‌تی زلهێز پاڵپشتی خۆیان بۆ ئێوه‌یه پێشمه‌رگه راگه‌یاندن و، ئاماده‌ن كه به چه‌ك و به مه‌عنه‌ویات هاوكاریتان بكه‌ن و، یارمه‌تی لۆجستیتانبده‌ن .. ئه‌وتا فرۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا گیانیان خستۆته مه‌ترسییه‌وه و هاوكاریتان ده‌كه‌ن .. تادێت دۆستان وپاڵپشتانی ئێوه‌ی پێشمه‌رگه له زیاد بووندایه .. به پێچه‌وانه‌شه‌وه تادێت دوژمنانی داعش له زۆربووندایه و،هه‌موو جیهان نه‌فره‌ت له كرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌كانیان و له به‌دڕه‌وشتیان ده‌كه‌ن و، پروتستۆ و شه‌رمه‌زاریان ده‌كه‌ن .
ئه‌ی پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی كوردستان .. ئه‌ی هه‌ڤاڵانی به‌جه‌رگ و قاره‌مان، ده‌ست له‌و شه‌مشه‌مه كوێرانه مه‌پارێزن، هه‌ر وه‌كو چۆن شكستیتان به رژێمی به‌عسی ره‌گه‌زپه‌رست هێنا، ئاوهاش ئه‌م تیرۆریسته دڕندانه بكه‌نه په‌ندی زه‌مانه و .. سنووری كوردستان بكه‌ن به گۆڕستانیان .. ئه‌مانه زۆر له‌وه كه‌متر كه خۆیان به ئێوه‌ی قاره‌مان و قاڵه‌وه‌بووی خه‌بات و تێكۆشان تاقی بكه‌نه‌وه و، بتوانن له به‌رده‌م ئیراده‌ی پۆڵایینی ئێوه‌داخۆیان بگرن .. كورد ده‌ڵێ : ( گه‌ر بزن ئه‌جه‌لی هات .. نانی شوان ده‌خوات ) .. ئه‌مانه‌ش خۆیان تووش كرد و، شه‌ڕیان به كورد فرۆشت ، به ده‌ستی كوردیش كۆتاییان دێت.. ئه‌وتا كه چۆن له‌به‌رده‌م گورزی گورچكبڕی ئێوه‌ی دلێردا، هه‌ڵدین و رۆژ له دوای رۆژ زه‌بری قورس‌تر و زیاتریان پێ ده‌گه‌یه‌نن .. ده‌سته‌كانتان خۆشبێ ..گه‌شبین و دڵنیاشبن كه سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌ی كورده و، سه‌رشۆڕی و رووڕه‌شی و مردن و به‌زینیش بۆ داعش و ماعشه‌كانه .
ئه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، له ئه‌مڕۆدا ئێمه‌ی كورد به ته‌نهانین.. هه‌موو ئازدیخوازان و، هه‌موو ئاشیخوازان و، هه‌موو مرۆڤدۆستانی جیهانله‌گه‌ڵمانن، خوازی سه‌ركه‌وتنمانن ته‌نها وشه‌ی ( پێشمه‌رگه ) به‌سه .. بۆ به‌زین وترس خستنه دڵی ره‌قی تیرۆریستان .. ئێمه كوردین رۆڵه‌ی گه‌لێكین كه هه‌رگیز كوڵنه‌دان و به‌زینمان نه‌زانیوه و نایزانین .. بۆ نموو ه بۆتان ده‌گێڕمه‌وه ، كه ( خێزانێكی سویدی ) كه خۆیان به دۆستی كورد ده‌زانن .. هێنده باسی ئازایه‌تی و دلێری ئێوه‌یان بۆ كراوه، پێشمه‌رگه بۆته هێمای ئازادی و قاره‌مانێتی لایان، ێێوه‌ی پێشمه‌رگه‌یان زۆر خۆش ده‌وێت .. بۆ رێزگرتن و بۆ به‌رزراگرتنی ناوی پیرۆزی ئێوه، له خۆشی ئێوه‌دا كوڕێكیان بووه‌و، ناویان ناوه ( پێشمه‌رگه ) .. ئه‌مه چه‌ند سه‌ربه‌رزی و مایه‌ی شانازییه بۆ ئێمه‌ی كود .. كه خێزانێكی بێگانه ناوی منداڵه‌كه‌یان بنێن ( پێشمه‌رگه ) .. خۆزگه خێزانه كورده‌كانی خۆشمان،له‌مه‌و دوا ناوی ( پێشمه‌رگه ) له كوڕ‌و كچه‌كانیان بنێن .
شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ( له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ) ده‌ڵێت :
له هه‌ر شوێنێكدا پێشــــمه‌رگه هــه‌بێ
له‌شكری دوژمن .. ده‌شـــكێ له‌وێـوه
نه كێـومان ده‌وێ .. نه لووتـكه‌ی بڵند
سنگی پێشمه‌رگه .. لووتكه‌یه .. كێوه
* * *
پێشمه‌رگه خۆڕاگره‌كانی كوردستان، هه‌ڵگرانی درۆشمی یان كوردستان یان نه‌مان، ئه‌مڕۆ ئێوه له‌شه‌ڕێكی چاره‌نووسازی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌دان .. ئێوه هیوای گه‌له‌كه‌مانن .. كوردستانی گه‌وره چاوی له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێوه‌یه .. به بازووی ئێوه دواڕۆژێكی شیاوتر و ژیانێكی شیرین‌تر بۆ منداڵانی ئه‌مڕۆمان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین .. دڵنیابن زۆر له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجارییه‌وه نزیك بوونه‌ته‌وه .. بواری داعشی گڵاو مه‌ده‌ن، لێیان ده‌ن، بیان به‌زێنن و، تۆڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌نگال كۆبانی و كوجۆ و برا مه‌سیحییه‌كانمان و،شه‌هیدانی هه‌موو شوێنه‌كانی تری كوردستانیان لێكه‌نه‌وه .. سه‌رشۆڕیان كه‌ن .
ئه‌ی هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه، هه‌موومان له‌گه‌ڵتانین ..له‌و كاتانه‌ی له سه‌نگه‌ردان و په‌نجه‌ی به‌رگریتان له‌سه‌ر پیتكه‌ی چه‌كه‌كانتانن .. له‌گه‌ڵتانین له‌و كاتانه‌ی پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و داعش راوده‌نێن و كونه مشكیان لێ ده‌كه‌ن به قه‌یسه‌ری .. له گه‌ڵتانین كاتێ كه مژده‌ی سه‌ركه‌وتنمان ده‌ده‌نێ و ..گوزارات له شادی و خۆشیتان ده‌كه‌ن .. له‌گه‌ڵتانین .. ئێمه به ئێوه‌وه ئێمه‌ین .. به ئێوه‌وه سه‌ربڵند و سه‌رفرازین .. هه‌موو سات و كاتێ له‌گه‌ڵتانین.. ئه‌ی هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ی كورستان .. له هه‌ر شوێنێكی به‌ره‌كانی جه‌نگدابن .. له خانه‌قین، له كه‌ركوك، له حه‌مرین، له مه‌خوور، له شه‌نگال له زه‌مار. له ره‌بیعه،له كۆبانی، له قامیشلی ، له سه‌ری كانی، له قه‌ندیلی سه‌ربه‌رز، له هه‌موو به‌ره‌كانی جه‌نگدا له‌گه‌ڵتانین .. هه‌روه‌كو چۆن هۆلاكۆمان به‌زان .. داعیشس
ده‌به‌زێنین .. ئه‌ی هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه .. هه‌زاران ده‌ستخۆشی و سڵاوتان لێبێ :
ســــــڵاوی گــــه‌رمی دڵی پـــڕ هومێـــدی مه‌ت پێشــكه‌ش
پڵنـــــــگی هــــــه‌ردی وڵات ئـه‌ی هه‌ڤـــــاڵی پێشـــــمه‌رگه
له ده‌وری ده‌ســــــــــــــــت و تفــــــــــــــه‌نگت گـــــــــه‌ڕێم
كه رۆژی خه‌بات له ئاستی هه‌ڵمه‌تی تیژت چ ناگرێ به‌رگه
نه‌رویج : 1-9-2014
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19