riklam

رانیه‌.. دژی زیادكردنی نرخی به‌نزین رژانه‌ سه‌رشه‌قام

kurdistani 08:55 PM - 2014-09-01
خه‌ڵكی رانیه‌ش ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن

خه‌ڵكی رانیه‌ش ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن

له‌دژی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌زیادكردنی نرخی به‌نزین، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 1-9-2014، به‌شێك له‌شۆفێران و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م سه‌رای رانیه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و بۆ ماوه‌یه‌ك چواڕیانی شه‌قامی سه‌ید عه‌لیان گرت و داوایان كرد كه‌ به‌زووترین كات نرخی به‌نزین بكه‌نه‌وه‌ به‌500 دینار و راشیانگه‌یاند: گه‌ر ئه‌و داواكارییان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن له‌هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر زیادكردنی نرخی به‌نزین.

وشیار ئیبراهیم چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌شداربوی خۆپیشاندانه‌كه‌ بۆ  PUKmedia رایگه‌یاند: له‌دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین چه‌ند شه‌قامێكی ناو شاری رانیه‌مان داخست، وه‌ك ناره‌زایه‌تیه‌ك دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌كاتێكدا ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بووین له‌حكومه‌ت كه‌ نرخی به‌نزین كه‌م بكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر كه‌می نه‌كرده‌وه‌ به‌ڵكو نرخه‌كه‌شی به‌رز كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ش دژی ئیراده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه‌، بۆیه‌ وه‌ك شوفێران و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی داواكارین كه‌ به‌زووترین كات په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ له‌وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان بسه‌نێته‌وه‌.

وتیشی: گه‌ر نرخی به‌نزین نه‌كرێته‌وه‌ به‌ 500 دینار ئه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌گرتنی شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان.

شوان وه‌سانی یه‌كێك بوو له‌و شوفێرانه‌ی كه‌ به‌شداربوو له‌گردبوونه‌وه‌كه‌ بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی گران كردنی نرخی به‌نزین و له‌سه‌ر گیرفانی هاووڵاتیان داهات كۆ بكاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا بۆچی حكومه‌ت دێت و نرخ به‌نزین به‌رز ده‌كاته‌وه‌، كه‌ تاوه‌كو ئێستا نازانرێت ئه‌و داهاته‌ی نه‌وت چی لێدێت و بۆ كێ خه‌رج ده‌كرێت.

وتیشی: داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌و بڕیاره‌یدا بكاته‌وه‌و نرخی به‌نزین بكاته‌وه‌ به‌500 دینار و چیتر باری سه‌ر شانی هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت له‌و دۆخه‌ی بێ موچه‌یه‌دا قورس نه‌كات.

PUKmedia رانیه‌- بێستون ئیبراهیم، ئاوات عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket