riklam

ئه‌مستردام.. كێشه‌ی كورد و ئاینده‌ی كوردستان له‌ ئێواره‌ كۆڕێكدا

kurdistani 08:36 PM - 2014-09-01
رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا هاوكارو پشتیوانی گه‌لی كوردن

رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا هاوكارو پشتیوانی گه‌لی كوردن

یانه‌ی كوردی میدیــــا له‌ هۆڵی  de meevaart، له‌ شاری ئه‌مستردام به‌ پشتگیری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئێواره‌ی 31-8-2014  كۆڕێكی بۆ د.حوسێن محه‌مه‌د عه‌زیز، مامۆستای زانكۆی سلێمانی سازكرد، به‌ ئاماده‌بوونی مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی و دكتۆر جه‌بار قادر سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڕۆشنبیران و ده‌سته‌بژێرێك له‌ كوردانی كۆچبه‌ری شاره‌كانی هۆڵه‌نده‌، به‌ ناونیشانی (ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان و پێویستی یه‌كڕیزی هێزه‌ سیاسیه‌كانی گه‌لی كوردستان).

سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی شه‌نگال و زومار و تێكڕای شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، له‌ ده‌ستپێكی كۆڕه‌كه‌دا د.حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:

كوردستان پێش داعش

ئه‌و هۆكارانه‌ی بووه‌ هۆی گه‌شه‌كردن و نه‌شونماكردنی گروپی تیرۆریستی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و په‌لكێشانیان بۆ سنوره‌كانی عیراق و پاشان بۆ ناوچه‌ كوردستانیه‌كان.

یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ هه‌ره‌سه‌ركیه‌كان، په‌راوێزخستنی سونه‌كان له‌ عێراقدا و كنه‌ و كۆمه‌ك و پشتگیری چه‌ندین ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌.

كوردستان پاش په‌لاماری داعش

له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌دا هۆكاری دروستبوونی داعش و هۆكاره‌ ده‌ركی و ناوه‌كیه‌كانی به‌درێژی ڕوونكرده‌وه‌ و له‌ هه‌مانكاتدا، به‌ربه‌ست و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كوردی خسته‌ڕوو، خۆشبه‌ختانه‌ ئێسته‌ زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا هاوكارو پشتیوانی گه‌لی كوردن له‌ باشوری كوردستان.

PUKmedia

 

513520192014_111111.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket