riklam

نوێكراوەتەوە.. هێزەكانی ئاسایش ئەمرێكی داعشیان دەستگیركرد

kurdistani 07:56 PM - 2014-09-01
بەپێی دوو ماددەی تیرۆر داواكراو بووە

بەپێی دوو ماددەی تیرۆر داواكراو بووە

هێزەكانی ئاسایشی ناحیەی جەبارە ئەمیرێكی داعشیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە بەپێی دوو ماددەی تیرۆر داواكراوەو لێكۆڵینەوەكانیش لەگەڵی دەستپێكردوە.

سەرچاوەیەك لەئاسایشی ناحیەی جەبارەی سەر بەقەزای خانەقین بە PUKmediaی راگەیاند: درەنگانێكی ئێوارەی ئەمڕۆ 2014/9/1 هێزەكانی ئاسایشی ناحیەی جەبارە لەناو ناحیەكەدا ئەمیرێكی داعشیان بەناوی ئەبو موجاهید دەستگیركردوەو لێكۆڵینەوەكانیشیان لەگەڵ ئەو ئەمیرەی داشع دەستپێكردوە.

سەرچاوەكە وتیشی: ئەو ئەمیرەی داعش لەلایەن دادگاوە بەپێی دوو ماددەی تیرۆر داواكراو بووە.

PUKmedia توانا مەحمود -كفری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket