پێشمه‌رگه دێرینه‌كان هه‌میشه كوڕی مه‌یدانی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ن
kurdistani 07:31 PM - 2014-09-01لیژنه‌ی میونشن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نۆرنبێرگ كۆبوونه‌وه
به مه‌به‌ستی پشتگیری و هاوكاری و به‌رز راگرتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماری تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌ربڕینی هه‌ستی پێشمه‌رگانه‌و هاوسۆزی بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕو كه‌سوكاری شه‌هیدان، رۆژی 31-8-2014 به سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، لیژنه‌ی میونشن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نۆرنبێرگ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوای رێزلێنان له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان، له میانه‌ی وته‌یه‌كدا ئاوات مۆریاسی به‌رپرسی لیژنه‌ی میونشن وێڕای به‌خێرهێنان، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌و به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مان له ساته‌وه‌ختێكی زۆر هه‌ستیاردا ده‌ژی و ئه‌وه‌ی كه راسته‌وخۆش روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانه، بۆیه ده‌كرێت قسه له‌سه‌ر ئالیه‌تی جۆری هاوكاری و به‌شداریكردن له به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ری به‌رگری و تێكشكاندنی داعشه‌كاندا بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێشووتری لیژنه‌ی میونشن و كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كرد به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئه‌وپرسه.
دواتر نه‌هرۆ كه‌ریم كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان له ئه‌ڵمانیا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا هه‌لومه‌رجی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا خسته‌ڕوو و ستایشی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كرد، دووپاتیشیكرده‌وه كه هه‌میشه پێشمه‌رگه له‌هه‌ركوێ بێت به‌رگری له نیشتمانی ده‌كات و مێژوو و سه‌روه‌رییه‌كانیش سه‌لماندیان كه به خوێنی هه‌زاران له تێكۆشه‌رانی ئازادیان نه‌خشاند.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا داوایكرد كه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان ده‌كرێت كۆمه‌ك و هاوكاری وه‌ك به‌شێك له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان و به تێگه‌یشتن له كه‌می ده‌رفه‌تی به‌شداربوون له ناوه‌وه‌ی كوردستان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له ده‌ره‌وه دێنه‌پێش، داواشیكرد به شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ویژدانی خۆیان رازی بكه‌ن و هاوكاری خۆیان بگه‌یه‌نن.
هه‌مانكات بایز عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی لیژنه‌ی نۆرنبێرگی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان په‌یامی لقی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی خوێنده‌وه كه ئاڕاسته‌ی كۆمیته‌و لیژنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كردبوو، دوای گفتوگۆ‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه په‌یامه‌كه په‌سه‌ندكراو به‌پێی ئالیه‌تێكی گونجاو رێنمایی و راسپارده‌كان سه‌باره‌ت به كۆمه‌ك و هاوكاری جێبه‌جێكران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌داو له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی میونشن، پێشمه‌رگه‌و كادری دێرین (قاره‌مان عه‌سكه‌ری) پانۆرامایه‌كی له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه‌و كوردستان و عیراق و ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و سیناریۆكان پیشكه‌شكردو خوێندنه‌وه‌یه‌كی شیكاری بۆ ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان خسته‌ڕوو.
له به‌شێكی تری باسه‌كه‌یدا قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به داعش خسته‌ڕوو، خۆڕاگری گه‌له‌كه‌مان و هێزی پێشمه‌رگه‌شی به هێمای زیندوێتی و خۆڕاگری گه‌له‌كه‌مان وه‌سفكردو وتی: پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان له‌هه‌ركوێ بن كوڕی رۆژانی سه‌خت و ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و فه‌رمانێكن.
PUKmedia پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28