riklam

سه‌رۆك كۆمار سودوه‌رگرتن له‌ هزره‌ جیاجیاكان دووپاتده‌كاته‌وه‌

kurdistani 06:26 PM - 2014-09-01
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان و یه‌كتر قبوڵكردن

پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان و یه‌كتر قبوڵكردن

ئه‌مڕۆ 1-9-2014 فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق د.فوئاد مه‌عسوم له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ كه‌سایه‌تی نیشتمانیی سه‌ماحه‌تی سه‌ید محه‌مه‌د حه‌یده‌ریی و وه‌فدێكی هاوڕێی.

له‌و دیداره‌دا پیرۆزبایی گه‌رم له‌ فه‌خامه‌تیان كرا، به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆمار، ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ سوپاسی هه‌ستی به‌رزی سه‌ید حه‌یده‌ریی و وه‌فده‌كه‌ی كرد و رۆڵی نیشتمان په‌روه‌ریی حه‌یده‌ریی به‌رز نرخاند، چ له‌ خه‌بات دژی دیكتاتۆریی چ له‌ قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقی نوێدا.

سه‌ماحه‌تی سه‌ید حه‌یده‌رییش گه‌وره‌یی و گرنگیی ئه‌و لێپرسراوێتییه‌ی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ خراوه‌ته‌ سه‌رشانی سه‌رۆك مه‌عسوم به‌و پێیه‌ی پارێزه‌ری ده‌ستورو چاودێری هه‌میشه‌ییه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی و پابه‌ندبوون به‌ به‌ند و ناوه‌رۆكی ده‌ستوره‌وه‌ ئه‌وه‌ش په‌ره‌ده‌دات به‌ یه‌كڕیزیی نیشتمانیی و بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنی نیشتمانیی داده‌ڕێژێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ هه‌موان هیوایان هه‌ڵچنیوه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆمار بۆ پته‌وكردنی بناغه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌ جیاجیاكان و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی ته‌وافوق له‌ نێوان كوتله‌كان كه‌ فاكته‌ری خوڵقاندنی روانینێكی هاوبه‌شه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگ و یه‌كتر قبوڵكردن.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار رونیكرده‌وه‌ ئێستا هه‌موان به‌ خۆداچونه‌وه‌مان پێویسته‌ به‌ ئامانجی پێداچونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن و تێگه‌یشتن له‌ واقیعی نیشتمانیمان و كاریگه‌ره‌ییه‌كانی سه‌ر ئه‌و واقیعه‌ و قبوڵكردنی، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌ست و ئامانجه‌ی كه‌ به‌ ده‌نگێكی بڵند و به‌ دیالۆگێكی بنیاتنه‌ر و راشكاوانه‌ چاوخشاندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ریی بكه‌ین له‌ نێوانماندا.

سه‌رۆك كۆماری عیراق  گرنگیی هه‌نگاونانی راسته‌قینه‌ی خسته‌ڕوو بۆ ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی كه‌ له‌ دیاریكردنی كێشه‌كان ده‌ست پێده‌كات و به‌ لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئاشتبونه‌وه‌كه‌ به‌دیدێت و كۆتایی دێت .

فه‌خامه‌تیان ئاماژه‌یكرد: بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ عیراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ رووی توانای مرۆیی و هزرییه‌وه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا دابه‌شبوون، له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته‌ له‌ رێی دامه‌زراوه‌ جیاجیاكانییه‌وه‌ سود له‌و هزر و توانایانه‌ وه‌ربگرێت و كۆسپه‌ بیرۆكراسیی و رۆتینیه‌كان وه‌لا بنێت بۆ ره‌خساندنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هزر و توانا عیراقیانه‌ی كه‌  له‌ ده‌ره‌وه‌ن و بواری گونجاویان بۆ دابین بكرێت .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket