riklam

سه‌رۆك كۆمارو وه‌فدێكی لیستی وه‌ته‌نیه‌ كۆده‌بنه‌وه‌

kurdistani 06:21 PM - 2014-09-01
گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی پێشهات و باری سیاسی وڵات و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت

گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی پێشهات و باری سیاسی وڵات و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت

ئه‌مڕۆ 1-9-2014 فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار د.فوئاد مه‌عسوم له‌ كۆشكی سه‌لام پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی لیستی وه‌ته‌نیه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د.عه‌دنان جه‌نابی.

له‌ دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی پێشهات و باری سیاسی وڵات و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی نیشتمانی فراوان بكات له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و تواناو پاكێتی، هه‌روه‌ها ئه‌و رێوشوێنانه‌ش باسكران بۆ زه‌مینه‌سازی به‌شداریكردنی سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان له‌ بازنه‌ی بڕیاردانی نیشتمانی، ئه‌وه‌ش فاكته‌رێكه‌ تا ئه‌و سه‌ركرده‌و سه‌رۆك حزبانه‌ رۆڵی زیندوو و كارایان هه‌بێت له‌ ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌تدا، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی په‌ره‌ به‌ رۆڵی حكومه‌ت ده‌دات و تواناكانی راپه‌ڕاندن به‌هێزتر ده‌بێت و كاره‌كان بێ كۆسپ رایی ده‌بن.

له‌ به‌رامبه‌ردا، وه‌فده‌كه‌ ده‌ستخۆشیان له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار كرد له‌ بواری ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ سیاسه‌ته‌ باڵاكان، كه‌ ئومێد ده‌كرێت سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو هێزو لایه‌نه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ره‌وه‌ی له‌خۆبگرێت، هاوكات پێدانی رۆڵ به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رگری كه‌ سه‌رۆك كۆماری ته‌ئكیدی له‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ روانین و بیركردنه‌وه‌ی لیستی وه‌ته‌نیه‌یان خسته‌ڕوو له‌ باره‌ی سروشتی كارنامه‌ی حكومی، هه‌روه‌ها پێویستی ده‌سته‌به‌ركردنی زه‌مانه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌شیان دووپاتكرده‌وه‌، داوای گرنگی هه‌ماهه‌نگیشیان كرد له‌ نێوان پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كان و چالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سازدانی شه‌قام و رای گشتی له‌ هه‌موو ناوچه‌كاندا بۆ ئه‌م جه‌نگه‌ی ئێستا له‌دژی تیرۆر.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket