riklam

موسڵ.. داعش ریزه‌كانی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌

kurdistani 05:55 PM - 2014-09-01
 بۆردومانی ئاسمانی بۆ سه‌رداعش به‌رده‌وامه‌

بۆردومانی ئاسمانی بۆ سه‌رداعش به‌رده‌وامه‌

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكاو سوپای عیراق چه‌ندین مۆڵگه‌و باره‌گای چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعشیان له‌ باكوری موسڵ بۆردومانكرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش كوژراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ 1-9-2014، به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكاو سوپای عیراق چه‌ندین هێرشیان كردۆته‌سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌باكوری شاری موسڵ و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری تیرۆرستی داعشیان كوشتوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بارودۆخ تیرۆرستانی داعش له‌ موسڵ زۆرخراپه‌و وره‌یان دابه‌زییه‌وه‌ ریزه‌كانیان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌و ناتوانن به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بوه‌ستنه‌وه‌و به‌رده‌وام هه‌ڵدێن.

راشیگه‌یاند:هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان به‌رده‌وام بۆردومانی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری زوممار ده‌كه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket