riklam

سنوری راپه‌ڕین..خۆپیشاندان دژی گرانبوونی به‌نزین ده‌ستپێده‌كات

kurdistani 05:45 PM - 2014-09-01
گرانبوونی به‌نزین ناڕه‌زایی زۆری لای هاووڵاتیان دروستكرد

گرانبوونی به‌نزین ناڕه‌زایی زۆری لای هاووڵاتیان دروستكرد

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر زیادكردنی نرخی به‌نزین درا، ئه‌و بڕیاره‌ ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لای هاووڵاتیان دروستكرد.

له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ 1-9-2014 له‌ رانیه‌و ناحیه‌ی حاجیاواو چوارقوڕنه‌ خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردو تائێستاش به‌رده‌وامه‌، هه‌روه‌ك له‌ رانیه‌ خۆپیشانده‌ران رێگای سه‌ره‌كی رانیه‌یان داخستووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ قادر ره‌سوڵ كارگێڕی كۆمیته‌ی حاجیاوا كه‌ له‌ خۆپێشاندانه‌كه‌دا به‌شداره‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران له‌ناو بازاڕی سه‌ره‌كی حاجیاوا ده‌ستیپێكردووه‌و به‌ره‌و رێگای سه‌ره‌كی حاجیاواو سه‌روچاوه‌ رۆیشتوون و له‌ ئێستاشدا ئه‌و ڕێگه‌ سه‌ره‌كییه‌یان داخستووه‌.

وتیشی: تائێستا هیچ به‌رپرسێك به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌، ته‌نها پۆلیس و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ بۆ رێگری له‌ توندوتیژی چاودێری خۆپیشاندانه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

لای خۆشیه‌وه‌ به‌نگین پیرۆت چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌ چوارقوڕنه‌ به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: خۆپیشاندان له‌ چوارقوڕنه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و له‌ ئێستاشدا خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی سه‌ره‌كی پردی چوارقوڕنه‌یان داخستووه‌و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌كه‌ن.

PUKmedia زێرین عومه‌ر – رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket