riklam

سیروان..خۆپیشاندانێك دژی گرانبوونی به‌نزین به‌ڕێوه‌چوو

kurdistani 05:38 PM - 2014-09-01
نرخی به‌نزین كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و نرخه‌ی په‌رله‌مانتاران پێشنیاریان بۆ حكومه‌ت كردووه‌

نرخی به‌نزین كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و نرخه‌ی په‌رله‌مانتاران پێشنیاریان بۆ حكومه‌ت كردووه‌

ئه‌مڕۆ 1-9-2014 سه‌رجه‌م چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی ناحیه‌ی سیروان له‌ به‌رامبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو بۆ ماوه‌یه‌كیش به‌شێك له‌ رێگای سه‌ره‌كی سه‌یدسادق –هه‌ڵه‌بجه‌یان داخست.

عوسمان ساڵح وته‌بێژی خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ به‌ناوی ته‌واوی دانیشتووانی ناحیه‌كه‌وه‌ خوێندییه‌وه‌، تیایدا وته‌كانی ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و رای گشتی كردو رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ دۆخێكداین كه‌ رۆژانه‌ نرخی شتومه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه‌و دوو مانگ و ده‌ رۆژه‌ فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و گوێنه‌گرتن له‌ نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان تووشی شۆك بووین.

وتیشی: داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه‌ بانگهێشت بكرێت بۆ په‌رله‌مان و نرخی به‌نزینیش كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و نرخه‌ی كه‌ په‌رله‌مانتاران پێشنیاریان بۆ حكومه‌ت كردووه‌.
 
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - سیروان

5019192014_qq.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket