riklam

خورماڵ..زه‌وی به‌سه‌ر پیشه‌وه‌راندا دابه‌شده‌كرێت

kurdistani 05:04 PM - 2014-09-01
ه‌واوی پیشه‌وه‌ران زه‌ویان وه‌رگرتووه‌

ه‌واوی پیشه‌وه‌ران زه‌ویان وه‌رگرتووه‌

ئه‌مڕۆ 1-9-2014 له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی ناحیه‌ی خورماڵ به‌ ئاڕاسته‌ی زیاتر جوانكردنی سیمای ناحیه‌ی خورماڵ، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پیشه‌وه‌ران (135) پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر پیشه‌وه‌رانی ناحیه‌كه‌دا له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی خورماڵ دابه‌شكرا.

سالار ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی خورماڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ ناحیه‌كه‌دا ده‌ستبه‌كاربووین، بیرمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی بۆ خورماڵ پێویسته‌ به‌وپێیه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر پیشه‌وه‌ری تێدایه‌، خۆشبه‌ختانه‌ توانیمان گرفتی تاپۆی زه‌وی و نه‌خشه‌و قه‌ره‌بوو چاره‌سه‌ربكه‌ین و ئه‌مڕۆش پیشه‌وه‌ران بكه‌ینه‌ خاوه‌نی زه‌وی خۆیان.

وتیشی: ته‌واوی پیشه‌وه‌ران زه‌ویان وه‌رگرتووه‌و بۆ دادپه‌روه‌ری پرۆسه‌كه‌ش پشتمان به‌ تیروپشك به‌ستووه‌و ژماره‌یه‌ك زه‌وی تریش ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ كه‌سانی پیشه‌وه‌ری تر له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ر تائێستا ناویان تۆمار نه‌كرابێت.

لای خۆیه‌وه‌ كاوه‌ ره‌حیم پیشه‌وه‌ر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ پێشتر له‌ناو بازاڕدا بوبوینه‌ بارگرانی بۆ هاووڵاتیان و شۆسته‌كانمان داگیركردبوون، به‌ڵام له‌ ئێستادا كه‌ زه‌ویمان پێده‌به‌خشرێت سیمایه‌كی جوانتر بۆ ناو بازاڕی ناحیه‌كه‌ دروستده‌بێت و ئێمه‌ش ده‌بینه‌ خاوه‌ن دووكانی خۆمان و ده‌ستخۆشی له‌ ئیداره‌ی ناحیه‌ی خورماڵ ده‌كه‌ین.

PUKmedia  فه‌رحان حه‌مه‌خان - خورماڵ

56317192014_23.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket