riklam

پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به‌سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ئێران بڵاوده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 04:44 PM - 2014-09-01
رۆژی 2-9-2014 له‌ هه‌‌موو وڵاتی ئێران بڵاوده‌بێته‌وه‌

رۆژی 2-9-2014 له‌ هه‌‌موو وڵاتی ئێران بڵاوده‌بێته‌وه‌

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری ئێرانیدا، رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی شه‌رق پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ سه‌رۆك مام جه‌لال.

سامان سلێمانی كه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌رچوونی ئه‌م پاشكۆیه‌ی كردووه‌، تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌ڕایه‌وه‌ نیشتمان، پێشنیارم به‌ دۆستانی رۆژنامه‌ی شه‌رق كرد بۆ رێزگرتن له‌ ساڵانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و دیبلۆماسی، پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ كورده‌ ده‌ربكه‌ن، به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ پلانه‌كه‌م په‌سه‌ندكراو دوای ئاماده‌كردنی وتاره‌كان شه‌وی رابردوو 31-8-2014 پاشكۆكه‌ ئاماده‌كراو رۆژی سێشه‌ممه‌ 2-9-2014 له‌ هه‌‌موو وڵاتی ئێران بڵاوده‌بێته‌وه‌.

وتیشی: ئه‌و پاشكۆیه‌ 14 وتاری له‌خۆگرتووه‌، كه‌ نزیكه‌ی 18 هه‌زار وشه‌ له‌خۆده‌گرێت و له‌ژێر ناوی "پێشمه‌رگه‌ی دپلۆمات" بڵاوده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ نووسه‌رانی ئێرانی و كورد، له‌وانه‌ (د.فه‌ره‌یدون مه‌جلسی، د.ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، د.خالید ته‌وه‌كولی، د.سادق زیباكه‌لام، مامۆستا نازم ده‌باغ، د.محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی، د.مه‌هدی جه‌مشیدی، د.مونیر حوزوری، خه‌لیل عه‌بدوڵڵا، عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا) و چه‌ندین نووسه‌ری تریش وتاریان تێدا نووسیوه‌و باسی قۆناغ و ده‌ستكه‌وته‌ گرنگه‌كانی ژیانی سه‌رۆك مام جه‌لالیان كردووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، رۆژنامه‌ی شه‌رقی ئێرانی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌هلییه‌ كه‌ له‌نێو چینی رۆشنبیرو خوێنده‌واری ئێرانیدا جێگه‌و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌و پێشتریش به‌ سه‌رپه‌رشتی سامان سلێمانی دوو پاشكۆی تایبه‌ت له‌سه‌ر مامۆستایانی كورد شێركۆ بێكه‌س و موجته‌با میرزاه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia  به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له‌ تاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket