riklam

حه‌رب: ده‌ستور عه‌بادی پابه‌ندناكات به‌ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌

kurdistani 04:41 PM - 2014-09-01
تاریق حه‌رب شاره‌زایی بواری یاسا

تاریق حه‌رب شاره‌زایی بواری یاسا

شاره‌زایه‌كی بواری یاسا ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ۆۆك وه‌زیری راسپێردراو ئازاده‌ له‌پێشكه‌شكردنی پێكهاته‌ی ته‌واوی حكومه‌ت له‌ دامه‌زراندنی وه‌زیره‌كان به‌ بریكار.

تاریق حه‌رب شاره‌زای بواری یاسا ئه‌مڕۆ 1-9-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌ بۆده‌نگدان له‌سه‌ر پێكهێنانی وه‌زاره‌ته‌كان پێویستی به‌ رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه‌، كه‌ (نیوه‌+یه‌كه‌)، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیكردوه‌، ده‌بێت ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان بدرێت به‌ته‌نها، به‌پێی مادده‌ی 76 ی ده‌ستور، وه‌زیر بۆ هه‌ڵبژاردنی پێویستی به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئاماده‌بووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت، بۆ پێدانی متمانه‌ پێی، وتیشی: ژماره‌ی وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت دیاری نه‌كراوه‌.

حه‌رب راشیگه‌یاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌بێت پێكهاته‌ی حكومه‌ت پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ناوی هه‌ندێ له‌وه‌زیراكانیان دیاری نه‌كرابێت، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ده‌توانرێت یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ بمێنێ و به‌بریكار به‌ڕێوه‌ببرێت له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ماوه‌یه‌كی كاتی دیاریكراو نییه‌ بۆ به‌رێوه‌بردن به‌ بریكار، ئه‌وه‌ به‌پێی خواستی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، به‌پێی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ وه‌ربگرێت.

 تارق حه‌رب وتیشی: دواتر سه‌رۆك وه‌یران ده‌توانێت له‌ دانیشتنێكی تری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ناوی ئه‌و وه‌زیره‌ رابگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنه‌دا متمانه‌ی پێ بدرێت.

PUKmedia فائیق ئێزدی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket