riklam

له‌دژی گرانبوونی به‌نزین هه‌ڵه‌بجه‌ خۆپیشان ده‌كات

kurdistani 04:09 PM - 2014-09-01
 ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین

ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین

ئه‌مڕۆ 1-9-2014 له‌ به‌رامبه‌ر گرانبوونی نرخی به‌نزین له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی هه‌ڵه‌بجه‌و مامۆستایانی ئایینی له‌ باخی گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریان سازكردو بڕیاریاندا كه‌ سبه‌ینێ له‌ خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریدا ئیدانه‌ی هه‌ڵویستی زیادكردنی نرخی به‌نزین بكه‌ن.

ئه‌رسه‌لان عابید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و مامۆستایانی ئایینی و چالاكوانان، له‌ كوبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریدا تایبه‌ت به‌و پرسه‌ بڕیارماندا كه‌ سبه‌ینێ 2:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له‌ فولكه‌ی عومه‌ری خاوه‌ره‌وه‌ بۆ به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ سازبكه‌ین.

وتیشی: هه‌موومان هاوبه‌ش بووین كه‌ به‌هیچ جۆرێك نابێت نرخی سوته‌مه‌نی له‌م دۆخه‌دا به‌رزبكرێته‌وه‌و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین.

PUKmedia  فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه‌

23916192014_1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket