riklam

له‌به‌ر مین ئاگره‌كه‌ی به‌مۆ كۆنترۆڵ ناكرێت

kurdistani 03:13 PM - 2014-09-01
ته‌نها ده‌توانن ئه‌و ناوچانه‌ كۆنترۆڵبكه‌ن كه‌ مینی تێدا نیه‌

ته‌نها ده‌توانن ئه‌و ناوچانه‌ كۆنترۆڵبكه‌ن كه‌ مینی تێدا نیه‌

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ گوندی په‌له‌چۆی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی مه‌یدان، كه‌ گوندێكی سنورییه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران كه‌وتووه‌ته‌وه‌و زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ له‌وه‌ڕگاو پوش و پاوانی ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

نیعمه‌ت عه‌لی وته‌بێژی پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتنی گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی دوو رۆژه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ گوندی په‌له‌چۆی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی مه‌یدان، كه‌ گوندێكی سنورییه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران كه‌وتووه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆ 1-9-2014 ئه‌و ئاگره‌ فراوانتر بووه‌و زیانی ماددی زۆری گه‌یاندووه‌ به‌ له‌وه‌ڕگاو پوش و پاوان و ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كانی ئه‌و سنوره‌.

وتیشی: تیمه‌كانی به‌رگری فریاكه‌وتن له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئاگره‌، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی مین و مینڕێژبوونی سنوره‌كه‌ كێشه‌ی زۆر بۆ كارمه‌نده‌كانمان دروستبووه‌.

وته‌بێژی پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتنی گه‌رمیان روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌وان ته‌نها ده‌توانن ئه‌و ناوچانه‌ كۆنترۆڵبكه‌ن كه‌ مینی تێدا نیه‌.

راشیگه‌یاند: هۆكاری ئاگره‌كه‌ دیار نیه‌، به‌ڵام گومان ده‌كرێت به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و به‌ئه‌نقسه‌ت بێت له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket