riklam

كۆیه‌و حاجی كلیپ كرا

kurdistani 02:53 PM - 2014-09-01
له‌ شاری كۆیه‌و له‌لایه‌ن دوو ستافی شاره‌زاو كارامه‌وه‌ كلیپ كرا

له‌ شاری كۆیه‌و له‌لایه‌ن دوو ستافی شاره‌زاو كارامه‌وه‌ كلیپ كرا

له‌ شاری كۆیه‌و له‌لایه‌ن دوو ستافی شاره‌زاو كارامه‌ گۆرانی كۆیه‌و حاجی كلیپ كرا.
 
سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ هونه‌ریه‌ ئاكار پشتیوانی ده‌رهێنه‌ر بۆ PUKmedia  دواو وتی:
ئه‌م گۆرانیه‌ دیاریی ئێمه‌یه‌ بۆ بینه‌ران و هیوادارم كارێكی جوان و باشمان كردبێت.

كۆیه‌و حاجی به‌رهه‌می تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه‌یه‌ و شیعری هێمن موكریانی و شیركۆ بێكه‌س و ئاوازی هێمن عه‌بدول حه‌مید دابه‌شكردنی  لێزان قادرو له‌ وتنی پۆڵا ئیسماعیل و هێرۆ عه‌بدولره‌حمان به‌ هاوبه‌شی  له‌گه‌ڵ كۆرس،  سیناریۆ و ده‌رهێنانی به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئاكار پشتیوان  و به‌كامێرای 5D محه‌مه‌د شیروانی و به‌ڵێن زه‌نگه‌نه‌-ه‌وه‌ وێنه‌گیراوه‌، هه‌روه‌ها  په‌یوه‌ند كۆیی  به‌ڕێوبه‌ری به‌رهه‌مه‌.

 سه‌رجه‌م لۆكه‌یشنه‌كانی كلیپه‌كه‌ له‌ناو شاری كۆیه‌و له‌ ماوه‌ی 3 رۆژدا كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه‌،   ئێستاش سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بووه‌و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia ئاری مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket