riklam

ناحیه‌ی سلێمان به‌گ كۆنتڕۆڵكرا

kurdistani 10:51 AM - 2014-09-01
كێوماڵكردنی ماڵ به‌ ماڵی ناحییه‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین

كێوماڵكردنی ماڵ به‌ ماڵی ناحییه‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 1-9-2014، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ هاوكاری سوپای عیراق، ناحیه‌ی سلێمان به‌گ-یان كۆنتڕۆڵكرد.


موقه‌ده‌م حه‌كیم كه‌ریم فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 2ی لیوای 16ی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی پلانێكی ئه‌منی هێرشمان كرده‌ سه‌ر ناحیه‌ی سلێمان به‌گ و توانیمان ناحیه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ین و له‌ تیرۆرستان پاكی بكه‌ینه‌وه‌.


وتیشی: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌  له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ سوپای عیراق ئه‌نجامدراوه‌.


رونیشیكرده‌وه‌: دوای ئه‌وه‌ی چوینه‌ ناو ناحیه‌كه‌ تیرۆرستانی داعش هه‌ڵهاتن و له‌ ئێستاشدا كێوماڵكردنی ماڵ به‌ ماڵی ناحییه‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین.


PUKmedia   سیروان كه‌ركوكی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket